riklam

سەعدی پیرە: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بووە

کوردستان 12:38 PM - 2026-03-14
کۆبوونەوەی وەفدی یەکێتی و ئەڵمانیا PUKMEDIA

کۆبوونەوەی وەفدی یەکێتی و ئەڵمانیا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ وەفدێکی حکومەتی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی کورد بووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی مامۆستا بەکر مستەفا، ڕێباز بێرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ، لێزمە عەلی حەوێز ، دارا غەفوری ، پێشوازیکرد لە عەقید کۆلۆنێل تۆرستن پیچا فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان - عیراق و  ژمارەیەک لە ئەفسەران و پلەدارانی هێزەکە .

لەسەرەتای دیدارەکەدا،سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و گەل و حکومەتی ئەڵمانیا کرد ، کەهەمیشە پاڵپشتی گەلی کوردیان کردووە لە قۆناغە جیاوازەکاندا ، بەتایبەتیش لە چەند ساڵی رابردوو گەل و حکومەتی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی بەرچاو لە رێگەی هاوکاری سەربازی و مرۆیی و ناردنی هێزی تایبەتی مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگە لە شەری دژ بە تیرۆرستان رۆڵی بەرچاویان گێڕاوە ، کە جێگای سوپاس و ستایشی بێ پایانی گەلەکەمانە بۆ گەل و حکومەتی ئەڵمانیای دۆست.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket