riklam

دەروازەی سەیران بەن بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە

کوردستان 03:23 PM - 2026-03-14
ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە دەروازەی سەیران بەن بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی سەیران بەن

ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە دەروازەی سەیران بەن

ئەمڕۆ14ی3ی2026، جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی سەیران بەن دەستی پێکردەوە، کە پێشتر بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە داخرابوو.

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سەیران بەن لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی بەردەوام لەگەڵ بەڕێوەبەری پایانەی مەرزی سەیران بەن لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەروازەکە ئەمرۆ جارێکی دیکە بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکاندا کرایەوە.

کردنەوەی دەروازەی سەیران بەن، دەبێتە هۆی ئاسانکاری زیاتر بۆ گواستنەوەی شتوومەک و کاڵای بازرگانی بۆ شاری سلێمانی و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت کردنەوەی ئەم دەروازەیە ببێتە هۆی باشترکردنی جموجۆڵی بازرگانی، خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان و هاوکات رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و پێداویستیە بنەڕەتییەکان بکات لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket