riklam

سێ وڵات هێرش دەکەنە سه‌ر عیراق

عیراق 10:54 AM - 2026-03-14
ئاڵاى عیراق و ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا و سەربازى جەنگ PUKMEDIA

ئاڵاى عیراق و ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا و سەربازى جەنگ

عیراق به‌هۆی جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه‌، هه‌روه‌ها تاكه‌ وڵاته‌ له‌م جه‌نگه‌دا له‌لایه‌ن هه‌ر سێ وڵاته‌وه‌ هێرشی ئاسمانی ده‌كرێته‌ سه‌ری.

له‌ماوه‌ی 15 رۆژی رابردوودا، كه‌ جه‌نگ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵگیرساوه‌، عیراق وه‌ك وڵاتێكی دراوسێی ئێران زۆرترین زیانی ئابووری به‌ركه‌وتووه‌، چونكه‌ له‌لایه‌ك هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی كه‌می كردوه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌ش له‌هه‌ر سێ لاوه‌ هێرشی موشه‌كی و درۆنی ده‌كرێته‌ سه‌ر.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه،‌ به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د پسپۆڕی بواری وزه‌ و نه‌وت به‌ PUKMEDIA ی راگه‌یاند: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، به‌شی زۆری گه‌رووی هورمز داخراوه‌ و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری كردوه‌ته‌ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌نداو بۆ جیهان، كه‌ له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه‌ رۆژانه‌ 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ له‌ گه‌رووی هورمزه‌وه‌ كه‌متر هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كرێت.

وتیشی: بێگومان له‌ كه‌مكردنی ئه‌و رێژه‌یه،‌ پشكی عیراقیشی تێدایه ‌و هه‌نارده‌ی نه‌وته‌كه‌ی كه‌می كردوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زیانی دیكه‌ش به‌ر كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كه‌وتوون.

به‌هۆی جه‌نگه‌كه‌وه،‌ سه‌دان هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر عیراق،  ئێران له‌ لایه‌ك و هه‌ردوو وڵاتی ئه‌مریكا و ئیسرائیل-یش له‌لایه‌كی دیكەوە هێرشەکانیان ئەنجامدەدەن،‌ کە هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بوون له‌ عیراق و هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش بۆ بنكه‌و دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوون له‌عیراق، به‌مه‌ش عیراق بووه‌ته‌ یه‌كه‌م وڵات كه‌ له‌و جه‌نگه‌دا له‌لایه‌ن هه‌رسێ وڵاته‌وه‌ هێرشی ده‌كرێته‌ سه‌ر.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌شدا كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر عیراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه‌دا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی عیراق رایگه‌یاندبوو، ئێمه‌ دژی شه‌ڕین و رێگه‌ ناده‌ین عیراق بكرێته‌ دارده‌ستی هیچ وڵاتێك، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن هه‌رسێ وڵاته‌وه‌ به‌ بیانوی جیاجیا ده‌كرێته‌ سه‌رمان.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: پێویسته‌ وڵاتان رێز له‌ سه‌روه‌ری عیراق بگرن و ئارامی وڵاته‌كه‌مان نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌، چونكه‌ عیراق به‌شێك نییه ‌و نابێت له‌و جه‌نگه‌ی كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket