سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13
PUKMEDIA
وێنەیەکى سەرۆک بافڵ لەکاتى چاوپێکەوتنەکەدا
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، کە نابێت گەلی کورد بخرێتە پێشەوەی ململانێ
ناوچەییەکان و هۆشداریشی دا کە دەرئەنجامی مەترسیداری بۆ ناوچەکە دەبێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە
چاوپێکەوتنێکى بەرنامەی (Piers Morgan Uncensored) لەگەڵ رۆژنامەنووس
"پێرس مۆرگان"، باسی لەو جەنگە کرد کە ئێستا لە نێوان ئێران و ئەمریکا و
ئیسرائیلدا هەیە، هاوکات تیشکی خستە سەر ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی عیراق و هەرێمی
کوردستان دەبنەوە.
سەرۆک بافڵ بە مۆرگانی
راگەیاند: "خەڵکی کوردستان بە دڵنیاییەوە ترساون، عیراق لەژێر فشارێکی زۆردایە
و رژێمی ئێرانیش لە راستیدا هیچ نیشانەیەکی لاوازبوون و هەڵوەشانەوەی تێدا بەدیناکرێت".
سەبارەت بە نەبوونی راپەڕینێکی
مەدەنی لەناو ئێراندا سەرەڕای بۆردومانە چڕەکان،
ئاماژەی بەوە کرد کە ترسێکی "سێ لایەنە" خەڵکەکەی گرتووەتەوە.
جگە لە مەترسییە بەردەوامەکانی
هێرشە ئاسمانییەکان و هێزی سوپای پاسداران، وتیشی: کە زۆرێک لە ئێرانییەکان دەترسن
وڵاتەکەیان بکەوێتە هەمان ئەو سوڕە نائارامەی کە وڵاتانی دراوسێی وەک ئەفغانستان،
سووریا و عیراق پیایدا تێپەڕیون.
بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى
یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان ئەوەشى خستەڕوو: "فارسەکان گەلێکی زۆر خوێندەوار و جوانن،
بۆیان قورسە ببینن وڵاتەکەیان بەو دۆخەدا بڕوات کە وڵاتانی دەوروبەریان پێیدا رۆیشتوون".
سەرۆک بافڵ ئەو راپۆرتانەی
رەتکردەوە کە گوایە هێزە کوردییەکان بە پاڵپشتی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (CIA) لە خاکی عیراقەوە هێرشی زەمینی دەکەنە سەر ئێران، ئەو جۆرە بانگەشانەی
بە "هەڵە" و لە رووی سیاسییەوە بە "کارەساتبار" وەسف کرد.
ئاماژەی بە ئاڵۆزییە دیمۆگرافییەکانی
ناوچەکە کرد و وتی: زۆرێک لە کوردانی ئێران شیعەن و تێکەڵ بە دەوڵەت بوون، هۆشداریشی
دا کە هەر هێرشێکی کوردی، کاردانەوەی توندی خەڵکی ئێران و تووڕەیی تورکیای لێدەکەوێتەوە،
کە ئەوەش ناوچەکە زیاتر بەرەو نائارامی دەبات.
دەربارەی پەیوەندییەکی
تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک بافڵ رایگەیاند: هەستی بە "خەمخۆرییەکی
راستەقینە" لەلاى سەرۆک ترەمپ کردووە، ئاماژەی بەوەش کرد: کە وادیارە سەرۆکی ئەمریکا
بارودۆخەکە ناچارى کردووە هێرشى سەربازی بکات.
وتیشى: لە پەیوەندییەکەدا
دەرکەوت، ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا بایەخ بە عیراق و گەلى کورد دەدات و بە روونی سوپاسگوزاریان بوو بۆ
ئەو ساڵانەی لە شەڕی دژی داعش و رووخاندنی سەدام حوسێن هاوکارییان بوون.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا،
باس لە مێژووی نوێی عیراق کرا و سەرۆک بافڵ هاوڕا بوو لەسەر ئەوەی سەرەڕای 20 ساڵ لە
"شەڕی بێبەزەییانە"، عیراق ئەمڕۆ لە دۆخێکی باشتردایە بە بەراورد بە سەردەمی
دیکتاتۆریی پێشوو، بەڵام هۆشداریشی دا کە گرژییەکانی ئێستا دەتوانن هەڕەشە لە پێشکەوتنەکانی
وڵاتەکە بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
کوردستان 08:20 PM - 2026-03-12







دابەزێنە

