riklam

قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە

کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13
قوباد تاڵەبانى و حاکم قادر حەمە جان نوسینگەى راگەیاندنى قوباد تاڵەبانى

قوباد تاڵەبانى و حاکم قادر حەمە جان

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، رایگەیاند: خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم بە دیداری بەڕێزان حاکم قادر حەمەجان، سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و مامە غەفەی پێشمەرگە و پاڵەوانی سەردەمی شۆڕش و خەباتی پێشمەرگایەتی.

ئەمڕۆ هەینى 13ى3ى2026 قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ئەکاونتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک چەند وێنەیەکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند:  خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم بە دیداری بەڕێزان حاکم قادر حەمەجان، سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و مامە غەفەی پێشمەرگە و پاڵەوانی سەردەمی شۆڕش و خەباتی پێشمەرگایەتی.

ئاماژەى بە ئەوەشدا: حاکم قادر و مامە غەفە خۆشەویست و هاوڕێی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوون و ئێستاش ئازیز و خۆشەویستی ئێمە و هەموو هەڤاڵانی یەکێتین و زۆر بە یەکێتی و خەباتی گەلەکەمانەوە ماندووبوون. باشترین پاداشت بۆ ئەو هەموو خەبات و ماندووبوونەیان ئەوەیە بەوەفابین بۆیان.

ئەوەشى خستەڕوو: بۆ هەمیشە رێزیان لەسەر سەرمانە و پێیانەوە سەربەرزین. هیواداریشین مامە غەفەی ئازیز هەرچی زووتر سەلامەتی بۆ بگەڕێتەوە و خوای گەورە شیفای بۆ بنێرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket