riklam

بێ کارەبایی گرفت بۆ وەرگرتنی مووچە دروست دەکات

کوردستان 10:54 AM - 2026-03-11
ئەیتیئێم PUKMEDIA

ئەیتیئێم

مووچە

بەهۆی نەبوونی کارەبای پرۆژەی رووناکییەوە بەشێک لە (ATM) ئەیتیئێمەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین کوژاونەتەوە و ئەمەش قەڕەباڵغییەکی زۆری لەسەر ئەو بەشە کەمەی ئەیتیئێمەکان دروستکردووە کە کارەبایان هەیە.

فەرمانبەرێک کە لە ئەیتیئێمەکانی بەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی لەچاوەرەڕوانی وەرگرتنی مووچەکەیدا بوو بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ماوەی دوو رۆژە سەردانی ئەیتیئێمەکانی سلێمانی دەکەم بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکەم، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێکیان کارەبایان نییە قەڕەباڵغی لەسەر ئەوانە دروستبووە کە کاردەکەن بۆیە تا ئێستا نەمتوانیوە مووچەکەم وەربگرم.

وتیشی: هۆکارێکی دیکەی دروستبوونی ئەو قەرەباڵغییەی لەسەر ئەیتیئێمەکان دروستبووە، ئەوەیە کە ناتوانیت لە 750 هەزار زیاتر رابکێشین بۆیە مووچەخۆران ناچاردەبن بەچەند جارێک تەواوی مووچەکەیان رابکێشن، هەروەها کێشەیەکی دیکەی ئەیتیئێمەکان ئەوەیە کە پارەی وردەی وەک 5 هەزاری و 10 هەزاری تێدا نییە و بەشێکی مووچەکەو لەناو کارتەکەدا دەمێنێتەوە.

ماوەی دوو رۆژە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی پرۆژەی رووناکی لەکارکەوتووە و تەنها چەند سەعاتێکی کەم کارەبای نیشتمانیی دەدرێت بە هاووڵاتیان، بەشێکی زۆر لە ئەیتیئێمەکان کوژاونەتەوە و ئەمەش گرفتی بۆمووچەخۆران دروستکردووە.

هاوکات بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی سبەینێ کۆتایی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەهێنرێت، بەڵام بەشێک لە مووچەخۆران کە لەلیستەکەی وەزارەتی دارایدا لە یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەدا بوون، تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمەش کاریگەری کردووەتە سەر خاوبوونەوە و دروستبوونی قەرەباڵغی بۆ وەرگرتنی مووچە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket