riklam

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بۆ فۆکس نیوز: کوردستان نابێت شوێنی شەڕ بێت

کوردستان 09:41 AM - 2026-03-07
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نوسینگەى راگەیاندنى بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، رایگەیاند: کوردستان نابێت شوێنی شەڕ بێت.

سەرۆک بافڵ ئاماژەى بۆ ئەوە کرد: پێکدادانەکان کتوپڕ دەستیانپێکرد و کوردستان نابێت شوێنی شەڕبێت.

راشیگەیاند: وەزیری دەرەوەی ئێران زۆر نائومێد بوو، و ئێرانییەکان دەیانویست لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن.

ئەوەشى خستەڕوو: کوردانی ئێران شایەنی رێزن و خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشی خۆیان ناڕەحەتیان بینیوە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشی کردەوە: بۆچوونم وایە رۆژانی سەخت بەڕێوەن و هیچ نیشانەیەکی ئارامبوونەوە نابینم و ئەوەی دەیبینم زیادکردنی گرژییەکانە.

وتیشى : سەرۆک ترەمپ زۆر بەڕێز نەرموونیان بوو، هەورەها هاوپەیمانەکانمان دەبێت خۆشگوزەرانی بهێنن بۆ ناوچەکانمان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket