riklam

سێ وەزارەت 15 رۆژ پشوویان راگەیاند

کوردستان 09:06 PM - 2026-03-06
پشوو PUKMEDIA

پشوو

كوردستان

وەزارەتەكانی پەروەردەو خوێندنی باڵاو كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم، لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و خوێندكاران، لەڕۆژی 8 تا 23 ی 3 ی 2026 یان لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن  كرد بەپشوو. 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، راگەیەندراوێكی  هاوبەشیان بڵاوكردەوەو رایانگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و خوێندكاران ، لەڕۆژی یەكشەممە 8ی 3 ی 2026 تا دووشەممە   23 ی 3 ی 2026 ، لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی  وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، حكومی و ناحكومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەكانیش پشوو دەبێت. 

راشیانگەیاندووە: لەڕۆژی 11 ی 3 ی 2026 تا 23 ی 3 ی 2026 پشووی رەسمی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندنە. 

هاوكات وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێمیش رایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و  پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و مناڵان لە یەك شەممە 8ی 3ی 2026 تا رۆژی دوو شەممە 23ی 3ی 2026، لەسەرجەم پەیمانگاكانی كەمئەندامان و دایانگە و سەنتەرەكانی ئۆتیزمی حكومی  و سەنتەرەكانی پاراستن و چالاكی منداڵان پشوو دەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket