ڤیدیۆی ساختە و زیرەکی دەستکرد جەنگ گەرمتر دەکەن
جیهان 11:14 AM - 2026-03-07
AI
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بە زیرەکی دەستکرد
لەناو ئەو پەرەسەندنانەی شەڕ کە لەگەڵ ئێران هەیە،
چیتر شەڕەکە تەنها بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامنادرێت، بەڵکو بە ڤیدیۆی
ساختە و وێنەی دروستکراویش دەکرێت، کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات و ملیۆنان بینەری
هەیە، کە لایەنی مەترسیدار تەنها بڵاوبوونەوەی خێرای ئەم ڤیدیۆیانە نییە، بەڵکو
ئەوەیە کە بەشێک لە دروستکەرەکانیان قازانجیان لێدەکەن، هەر وەک چۆن پلاتفۆرمی سۆشیاڵمیدیا
بووەتە گۆڕەپانێکی کراوە بۆ پەرەپێدانی دیمەنە هەڵبەستراوەکانی جەنگ، پلاتفۆرمە سەرەکییەکان
لە کوێدا لە بەرامبەر ئەم گەشەکردنە بێ کۆنترۆڵەدا وەستاون؟
ڕاپۆرتێکی (بی بی سی ڤێریفای) ئاشکرای کردووە، پەرەسەندنێکی
بێوێنەی ڤیدیۆ و وێنەکانی دروستکراوی ئەی ئای، کە پەیوەندییان بە شەڕێکی ئەگەریی ئەمریکا
و ئیسرائیل لەگەڵ ئێرانەوە هەیە و ئەم ماددە چەواشەکارانە بۆ بەدەستهێنانی قازانج
لە پلاتفۆرمی سۆشیاڵمیدیادا بەکاردەهێنرێن.
ڕاپۆرتەکە ڕوونیدەکاتەوە، کە ئەم ڤیدیۆیانە سەدان
ملیۆن بینەریان کۆکردووەتەوە، سوودیان لە ئاسانکاری بەکارهێنانی ئامرازە نوێیەکان
وەرگرتووە، کە وەهایکردووە بەرهەمهێنانی دیمەنی ململانێی ساختە خێرا و هەرزان بێت
و دەستڕاگەیشتن پێیان بە شێوەیەکی بەرفراوان بێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە هەندێک لە
بەکارهێنەران پەنایان بۆ چاتبۆتی گرۆک بردووە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕاستەقینەی هەندێک
ڤیدیۆ، بەڵام چەندین هەڵەی کردووە، بە هەڵە ناوەڕۆکی دروستکراوی (AI)ی بە ڕاستەقینە زانیوە.
لەلایەکی دیکەوە، پلاتفۆرمی (X)ی ئیلۆن ماسک، ڕایگەیاند، کە بە شێوەیەکی
کاتی دروستکەرانی ناوەڕۆک لە بەرنامەی پارەدارکردنی خۆی ڕادەگرێت ئەگەر ڤیدیۆی شەڕی
چەکداریی، کە لەلایەن (AI)
دروستکراوە بڵاوبکەنەوە بەبێ ئەوەی ناوی ڕوونیان لەسەر بێت.
بی بی سی پرسیاری لە تیکتۆک و مێتا (کۆمپانیای
باوکی فەیسبووک و ئینستاگرام) کرد، کە ئایا پلانیان هەیە هەنگاوی هاوشێوە بگرنەبەر؟
بەڵام هیچ وەڵامێکیان پێنەدرایەوە.
ڕاپۆرتەکەی بی بی سی پێشنیاری ئەوە دەکات، کە کێشەکە
قووڵترە لە تەنها سانسۆر، چونکە مۆدێلی داهات، کە لەسەر بنەمای بەشداریکردنی خێرا
دامەزراوە، وەها دەکات زانیاریی هەڵە زیاتر بڵاوبێتەوە و قازانج بەدەستبهێنێت، نەک
ناوەڕۆکی ورد و متمانەپێکراو.
سێشەممەی ڕابردوو، کە چوارەمین ڕۆژی ململانێکە
بوو، بەرپرسی بەرهەمی کۆمپانیای ئێکس، ڕایگەیاند، کە (99%)ی ئەو ئەکاونتانەی، کە ڤیدیۆی
دروستکراوی (AI)ی لەو جۆرە بڵاودەکەنەوە
هەوڵدەدەن (دەستکاریکردنی پارەدان) بکەن بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک، کە بەشدارییەکی
زۆر لە بەرامبەر پارەدا لە ڕێگەی پرۆگرامی هاوبەشکردنی داهاتی دروستکەری ئەپەکەوە
دروستدەکات. پلاتفۆرمەکە ژمارەی ئەو ئەکاونتانەی، کە بەشدارن لە بەرنامەکەدا
ئاشکرا ناکات، هەروەها بڕی ئەو پارەیەی، کە دەتوانێت بەدەستی بهێنێت.
بی بی سی لە قسەکانی تیمۆسی گراهام، پسپۆڕی میدیای
دیجیتاڵی لە زانکۆی تەکنەلۆژیای کوینزلاندی وەرگرتووە، مەزەندە دەکات، کە ئێکس دەتوانێت
لە نێوان (٨ بۆ ١٢) دۆلار بدات بۆ هەر ملیۆنێک ئیمپڕێشن لە بەکارهێنەرانی پشتڕاستکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: "دروستکەرانی ناوەڕۆک پێویستە
لە ماوەی سێ مانگدا پێنج ملیۆن کاریگەریی ئۆرگانیک بەدەستبهێنن، جگە لە پاراستنی بەشداریکردنی
(X Premium)، بۆ ئەوەی شایستە
بن."
بەردەوام دەبێت و دەڵێت: "کاتێک لە بەرنامەکەدایت،
ناوەڕۆکی ڤایرۆسی دروستکراوی (AI)،
وەک ئامێرێکی چاپکردنی پارە دەبێت. ئەوان پڕۆژەیەکی تەواویان بۆ زانیاریی هەڵە
دروستکردووە."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

