ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27
میدیاکان
عەبدوڵڵا ئۆجەلان
عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە
پەیامێکی نوێدا رایدەگەیەنێت: پەیوەندی کورد و تورک مێژووییە و پێویستە ماف بە گشت
پێکهاتەکان بدرێت ،دووپاتیشی دەکاتەوە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە
هەنگاوی یاساییە.
ئەمڕۆ 27ی2ی2026، پارتی یەکسانی
و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە هۆڵی "یەڵماز
گۆنای" لە چانکایەی ئەنکەرە، پەیامی نوێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی
کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی بڵاوکردەوە.
ئۆجەلان لە
پەیامەکەیدا رایگەیاند: تورک بێ کورد و کوردیش بێ تورک نابن، ئەم دیالەکتیکی پەیوەندییە
خاوەن کارەکتەرێکی مێژوویی ڕەسەنە، نووسینە بنەڕەتییەکان لە پڕۆسەی دامەزراندنی
کۆماردا، یەکێتیی تورک و کوردیان نیشان دەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد:بانگەوازەکەمان لە ٢٧ی شوباتدا
هەوڵێکە بۆ زیندووکردنەوەی ئەو ڕۆحی یەکێتییە و داواکارییەکە بۆ کۆمارێکی
دیمۆکراتیک.
لە بارەی قۆناغی ئێستاشەوە، ئۆجەلان رایگەیاندووە: ئێستا دەبێت لە قۆناغی نەرێنییەوە
بەرەو قۆناغی ئەرێنیی بنیادنان هەنگاو بنێین، ئامانجمان ئەوەیە سەردەمی سیاسەتی
توندوتیژی کۆتایی پێ بهێنین و پڕۆسەیەک لەسەر بنەمای کۆمەڵگەی دیموکراتیک و
سەروەریی یاسا بکەینەوە.
روونیشی کردووەتەوە: زۆرێک لەو کێشە و قەیرانانەی ئەمڕۆ
ڕووبەڕوویان دەبینەوە، بەهۆی نەبوونی یاسایەکی دیموکراتیکەوە دروست بوون، ئێمە لە
چوارچێوەی سیاسەتی دیموکراتیکدا بەرگری لە چارەسەرێکی یاسایی دەکەین.
هەر لە
پەیامەکەیدا، ئۆجەلان دووپاتی کردووەتەوە: هاووڵاتیبوون دەبێت لەسەر بنەمای
پەیوەستبوون بە دەوڵەتەوە بێت، نەک لەسەر بنەمای ئینتیما بۆ نەتەوەیەک، ئێمە
بەرگری لە هاووڵاتیبوونێکی ئازاد دەکەین کە سەرکردایەتیی ئازادیی ئایین، نەتەوە و
بیروڕا بکات، وەک چۆن ئایین و زمان ناسەپێنرێن، نابێت نەتەوەبوونیش بسەپێنرێت.
لە
کۆتایشدا، لە بارەی پرسی ژنان و مافەکانیانەوە و رۆڵیان لە کۆمەڵگە، عەبدوڵڵا
ئۆجەلان رایگەیاندووە: ژن هێزێکی کۆمەڵایەتیی پێشەنگە کە هیچ کۆمەڵگە یان دەوڵەتێک بەبێ
لەبەرچاوگرتنی ئەوان ناتوانێت بەردەوام بێت، ئەمڕۆ توندوتیژیی ناوخێزانی، کوشتنی
ژنان و چەوسانەوەی باوکسالاری، هەموویان نیشانە هاوچەرخەکانی ئەو هێرشە مێژووییەن
کە بە کۆیلەکردنی ژنان دەستی پێ کردووە. لەبەر ئەوە، ژنان ئازادیخوازترین پێکهاتە
و هێزی بەهێزکردنی یەکگرتنی دیموکراتیکن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
کوردستان 08:34 AM - 2026-02-27




.jpg)

دابەزێنە

