riklam

گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت

جیهان 09:25 AM - 2026-02-27
بۆردومانی پاکستان SKY NEWS

بۆردومانی پاکستان

هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌فغانستان دژی بۆردومانی هێزی ئاسمانی پاكستان بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌یان، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان له‌ دژی پاكستان ده‌ستپێكردووە و پاکستانیش کابوڵی پایتەختی بۆردومان کرد و جەنگێکی کراوەی لەگەڵ ئەو وڵاتە راگەیاند.

خالید بن وه‌لید، وته‌بێژی فه‌یله‌قی 201ی سوپای ئه‌فغانستان ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌ستیان به‌ هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ كردوه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پاكستان له‌ پارێزگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان و تا ئێستاش سێ پێگه‌یان كۆنتڕۆڵكردووە.

هاوکات، ئەمشەو فڕۆکە جەنگییەکانی پاکستان، کابوڵی پایتەختیان بۆردومان کرد و چەند پێگەیەکی دیکەشیان لە قەندەهار بە ئامانج گرت، کە بە وتەی بەرپرسانی پاکستان 133 چەکداری ئەفغانی کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە،خواجە ئاسیف وەزیری بەرگری پاکستان رایگەیاند: دوای هێرشەکانی ئەفغانستان، وڵاتەکەمان جەنگێکی کراوەی لەگەڵ ئەفغانستان راگەیاندووە، چونکە ئەو وڵاتە بووەتە پەناگەیەک بۆ داگیرکاری هندستان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی 10ی ساڵی رابردووە گرژی لەسەر سنوری ئەو دووڵاتە سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە جگە لە قوربانیانی هێرشەکانی ئەمدوایە، 70 کەس لە هەردوو لا کوژراون،هاوکات ئیسلام ئاباد، کابوڵ تۆمەتبار دەکات بەوەی رێگری لەو چەکدارانە نەکات کە هێرش دەکەنە سەر پاکستان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket