قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی دەدات لە مریشکی خۆماڵی
کوردستان 01:54 PM - 2026-02-26
PUKMEDIA
کۆنگرەی قائیمقامیەتی سلێمانی
قائیمقامی سلێمانی چەند راستییەک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: دڵنیایی
دەدەینە هاووڵاتیان مریشک لە پارێزگای سلێمانی هیچ مەترسییەکی نییە و خۆمان بەکاری
دەهێنین، بەداخەوە کەناڵەکانی راگەیاندن شەڕی میدیایی بەرامبەر سلێمانی دەکەن.
فازیڵ عومەر قائیمقامی سلێمانی بەوەکالەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هەواڵی
بڵاوبونەوەی نەخۆشی بەهۆی مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایگەیاند: نیگەرانین
بەرامبەر کۆمەڵێک کەناڵ و میدیا، کە راستییەکان وەک و خۆی ناگەیەنن و شەڕی
راگەیاندن بەرامبەر سلێمانی دەکەن، داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین چاودێری
کەناڵ و میدیا بن، تا بەهۆی هەواڵەکانیانەوە زیان بەهەرێم نەگات.
ئاماژە بەوەشدرا: خۆشبەختانە پێشوەختە دەزگای ئاسایش دەستیگرت بەسەر جۆرێک
دەرماندا کە خەریکبوو بەسەر کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بڵاوببێتەوە، کە زیاتر لە 700 کێڵگەی پەلەوەری لەم سنورە هەیە و 18 خاوەن کێڵگە بەنیازببون بەکاری بهێنن، کە
ئەوەش بەچەند هۆکارێک فریای بەکارهێنان نەکەوتون و ئەوانەشی بەکاریان هێناوە
بەچەند هۆکارێک مریشکەکانیان نەگەیشتوەتە بازاڕ و دەستیانبەسەرداگیراوە.
لەلایەکی ترەوە رایگەیاند: تەئکید ئەکەینەوە هیچ مەترسییەک لەسەر
هاووڵاتیان نییە و خۆمان مریشکی بازاڕ بەکاردەهێنین کە مریشکێکی سەلامەتە، ئەو کێڵگانەش
کە بەنیازبون یان دەرمانەکانیان بەکارهێناوە، دەزگای ئاسایش پاش ئەوەی پێی زانیوە
دەستیبەسەرهەموو ئەو قائانەدا گرتوەو بەهیچ جۆرێک ئەو مریشکانە نەکەوتونەوە
بازاڕەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی دەدات لە مریشکی خۆماڵی
01:54 PM - 2026-02-26 -
نمەباران و باران بارین دەستپێدەكاتەوە
12:51 PM - 2026-02-26 -
لەکۆبانێ 72 هەزار خوێندکار لەخوێندن دابڕاون
12:44 PM - 2026-02-26 -
زانکۆی هەڵەبجە زەوییەکەی وەرگرتەوە
10:52 PM - 2026-02-25
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی کشتوکاڵ دەنگۆی خراپی بەرهەمە پەلەوەرییەکان رەتدەکاتەوە
10:04 PM - 2026-02-26
سەرۆک بافڵ جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە
05:50 PM - 2026-02-26
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کۆدەبێتەوە
05:23 PM - 2026-02-26
فەهمی بورهان: بەقەزاكردنی جەلەولا نادەستوورییەو رەتی دەكەینەوە
01:39 PM - 2026-02-26
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە
کوردستان 05:50 PM - 2026-02-26 -
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 05:23 PM - 2026-02-26 -
قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی دەدات لە مریشکی خۆماڵی
کوردستان 01:54 PM - 2026-02-26 -
فەهمی بورهان: بەقەزاكردنی جەلەولا نادەستوورییەو رەتی دەكەینەوە
کوردستان 01:39 PM - 2026-02-26 -
بڕیاری راگرتنی گواستنهوهی زێڕ و مۆبایل لهفڕۆكهخانهكانی ههرێم هەڵوەشایەوە
کوردستان 12:52 PM - 2026-02-26 -
نمەباران و باران بارین دەستپێدەكاتەوە
کوردستان 12:51 PM - 2026-02-26 -
لەکۆبانێ 72 هەزار خوێندکار لەخوێندن دابڕاون
کوردستان 12:44 PM - 2026-02-26 -
مەزڵوم عەبدی: کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆک بافڵ بەرهەمدارو سودبەخش بوو
کوردستان 10:24 AM - 2026-02-26







دابەزێنە

