مەزڵوم عەبدی: کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆک بافڵ بەرهەمدارو سودبەخش بوو
کوردستان 10:24 AM - 2026-02-26
راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی
سەرۆک بافڵ و مەزڵوم عەبدی و قوباد تاڵەبانی
شەوی رابردوو مەزڵوم
عەبدی لە تویتێکدا
رایگەیاند، کە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک بافڵ بەرهەمدار و سوودبەخش بووە و هاریکاری
و هەماهەنگییە هاوبەشەکانی بەهێزتر کردووە، هەروەها رەنگدانەوەی پابەندبوونیانە بە
بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێز.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی
گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) لە تویتێکدا بڵاویکردەوە: جێگەی خۆشحاڵیمان بوو کە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی،
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار و سوودبەخشمان
ئەنجامدا، ئێمە رێز لە شەراکەت و کارکردنی پێکەوەیی دەگرین بۆ دەستەبەرکردنی
پاشەڕۆژێکی باشتر بۆ گەلەکەمان، ئەم دیدارە هاریکاری و هەماهەنگییە هاوبەشەکان
بەهێزتر دەکات و گوزارشت لە پابەندبوونی ئێمە دەکات بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی
پتەو و بەرهەمدار.
ئەوەشی وتووە: هەر
لەو چوارچێوەیەدا، کۆبوونەوەیەکی دیکەمان لەگەڵ تۆم باراک نوێنەری ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا دوایین
پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و رێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم تاوتوێ کران.
فەرماندەی
گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ئاماژە
بەوەش دەکات: ئەم دیدارە دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و پێشنیازەکان سەبارەت
بە رێگەکانی چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا و کارکردنی پێکەوەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی
ئەو تەحەددییانەی کە گەلی سووریا پێیدا تێدەپەڕێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی دەدات لە مریشکی خۆماڵی
01:54 PM - 2026-02-26 -
نمەباران و باران بارین دەستپێدەكاتەوە
12:51 PM - 2026-02-26 -
لەکۆبانێ 72 هەزار خوێندکار لەخوێندن دابڕاون
12:44 PM - 2026-02-26 -
زانکۆی هەڵەبجە زەوییەکەی وەرگرتەوە
10:52 PM - 2026-02-25
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی کشتوکاڵ دەنگۆی خراپی بەرهەمە پەلەوەرییەکان رەتدەکاتەوە
10:04 PM - 2026-02-26
سەرۆک بافڵ جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە
05:50 PM - 2026-02-26
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کۆدەبێتەوە
05:23 PM - 2026-02-26
فەهمی بورهان: بەقەزاكردنی جەلەولا نادەستوورییەو رەتی دەكەینەوە
01:39 PM - 2026-02-26
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە
کوردستان 05:50 PM - 2026-02-26 -
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 05:23 PM - 2026-02-26 -
قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی دەدات لە مریشکی خۆماڵی
کوردستان 01:54 PM - 2026-02-26 -
فەهمی بورهان: بەقەزاكردنی جەلەولا نادەستوورییەو رەتی دەكەینەوە
کوردستان 01:39 PM - 2026-02-26 -
بڕیاری راگرتنی گواستنهوهی زێڕ و مۆبایل لهفڕۆكهخانهكانی ههرێم هەڵوەشایەوە
کوردستان 12:52 PM - 2026-02-26 -
نمەباران و باران بارین دەستپێدەكاتەوە
کوردستان 12:51 PM - 2026-02-26 -
لەکۆبانێ 72 هەزار خوێندکار لەخوێندن دابڕاون
کوردستان 12:44 PM - 2026-02-26 -
مەزڵوم عەبدی: کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆک بافڵ بەرهەمدارو سودبەخش بوو
کوردستان 10:24 AM - 2026-02-26







دابەزێنە

