نمەباران و باران بارین دەستپێدەكاتەوە
کوردستان 12:51 PM - 2026-02-26
PUKMEDIA
کەشوهەوا
كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: نمەباران و باران بارین دەستپێدەكات و لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە 26ی 2ی 2026، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هاوكات نمەباران لەسنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەكات و پاشان كاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوەو نمە باران و بارانی مامناوەند لەسنووری پارێزگای هەولێرو ئیدارەی سۆران دەبارێت.
راشیگەیاندووە: لەكاتەكانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەكات و لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت، هاوكات لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكان كەمێك بەفر دەبارێت.
هاوكات بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی
دهۆك 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی
هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی هەینی 27ی 2ی 2026، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لەزۆربەی ناوچەكان دەبارێت هەروەها لەناوچە سنوورییەكان و ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت .
كەشناسی راشیگەیاندووە: پلەكانی گەرما بە نزیكی 4 - 5 پلە نزم دەبنەوە، هاوكات لەناوچە شاخاوییەكانیش پلەكانی گەرما 6 - 7 پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر 12 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 0 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆك 10 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی دەدات لە مریشکی خۆماڵی
01:54 PM - 2026-02-26 -
نمەباران و باران بارین دەستپێدەكاتەوە
12:51 PM - 2026-02-26 -
لەکۆبانێ 72 هەزار خوێندکار لەخوێندن دابڕاون
12:44 PM - 2026-02-26 -
زانکۆی هەڵەبجە زەوییەکەی وەرگرتەوە
10:52 PM - 2026-02-25
ئەمانەش ببینە
وەزارەتی کشتوکاڵ دەنگۆی خراپی بەرهەمە پەلەوەرییەکان رەتدەکاتەوە
10:04 PM - 2026-02-26
سەرۆک بافڵ جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە
05:50 PM - 2026-02-26
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کۆدەبێتەوە
05:23 PM - 2026-02-26
فەهمی بورهان: بەقەزاكردنی جەلەولا نادەستوورییەو رەتی دەكەینەوە
01:39 PM - 2026-02-26
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە
کوردستان 05:50 PM - 2026-02-26 -
ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق کۆدەبێتەوە
عیراق 05:23 PM - 2026-02-26 -
قائیمقامی سلێمانی دڵنیایی دەدات لە مریشکی خۆماڵی
کوردستان 01:54 PM - 2026-02-26 -
فەهمی بورهان: بەقەزاكردنی جەلەولا نادەستوورییەو رەتی دەكەینەوە
کوردستان 01:39 PM - 2026-02-26 -
بڕیاری راگرتنی گواستنهوهی زێڕ و مۆبایل لهفڕۆكهخانهكانی ههرێم هەڵوەشایەوە
کوردستان 12:52 PM - 2026-02-26 -
نمەباران و باران بارین دەستپێدەكاتەوە
کوردستان 12:51 PM - 2026-02-26 -
لەکۆبانێ 72 هەزار خوێندکار لەخوێندن دابڕاون
کوردستان 12:44 PM - 2026-02-26 -
مەزڵوم عەبدی: کۆبونەوەمان لەگەڵ سەرۆک بافڵ بەرهەمدارو سودبەخش بوو
کوردستان 10:24 AM - 2026-02-26







دابەزێنە

