بەهەوڵی یەکێتی بڕیاری بەقەزاکردنی جەلەولا راگیرا و دەگەڕێتەوە سەر خانەقین
کوردستان 02:20 PM - 2026-02-22
کوردسات نیوز
ناحیەی گوڵاڵە
لە ئەنجامی هەوڵە بەردەوامەکانی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، بڕیاری گۆڕینی ناحیەی جەلەولا (گوڵاڵە) بۆ قەزا بە
رەسمی راگیرا و دەگەڕێتەوە سەر خانەقین.
ئەوس مەهداوی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە فراکسیۆنی یەکێتی،
رایگەیاند:
ئەنجومەنەکە بە زۆرینەی دەنگ،بڕیارێکی یاسایی و پابەندکەری دەرکردووە بۆ راگرتنی
رێکارەکانی بەقەزاکردنی جەلەولا (گوڵاڵە)، ئەمەش بە پشتبەستن بە مادە
دەستوورییەکانی (5، 115، 122 و بەتایبەتی مادەی 140)ی دەستووری ساڵی 2005.
بەپێی ئەم بڕیارە نوێیە، هەردوو ناحیەی جەلەولا(گوڵاڵە) و سەعدیە وەک خۆیان دەمێننەوە و دەگەڕێنرێنەوە
سەر قەزای خانەقین.
ئەوس مەهداوی، ئاماژەی بەوەش کرد، کە سوپاسی ئەنجومەن و
پارێزگاری دیالە دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکەیان، هەروەها جەختی کردەوە کە
نووسراوی رەسمیان ئاراستەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی
یەکجاریی بڕیاری بەقەزاکردنی جەلەولا(گوڵاڵە)، بە مەبەستی پاراستنی پێگەی
ئیداری و دەستووریی ناوچەکە.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سەرۆکی ئەنجومەنی
پارێزگای دیالە، لە راگەیەندراوێکدا بە رەسمی گۆڕینی یەکەی کارگێڕیی جەلەولای لە
ناحیەوە بۆ "قەزا" راگەیاند و وەزارەتی پلاندانانی عیراقیش، رەزامەندیی
لەسەر بە قەزاکردنی ناحیەی جەلەولا دابوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
بەهەوڵی یەکێتی بڕیاری بەقەزاکردنی جەلەولا راگیرا و دەگەڕێتەوە سەر خانەقین
02:20 PM - 2026-02-22 -
سەرۆک بافڵ و نوری مالیکی: بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی نەهێڵدرێت
12:41 PM - 2026-02-22 -
یەکێتی و مێژووی بەرەنگاربوونەوەی ئەنفالی یەک لە دۆڵی جافایەتی
09:59 AM - 2026-02-22 -
سەرۆك بافڵ و هادی عامری: بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تێبپەڕێندرێن
12:00 AM - 2026-02-22
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:00 PM - 2026-02-22 فڕۆکەخانەی سلێمانی لە 19ی3وە دەبێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی
سەرۆك بافڵ لەبەغدادەوە هەوڵەكانی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارو پێكهێنانی حكومەت چڕدەكاتەوە
02:31 PM - 2026-02-22
سەرۆک بافڵ و سەرۆکی بەرەی تورکمانی: پێکهێنانی حکومەتێکی کارا زامنی سەقامگیرییە
02:12 PM - 2026-02-22
یەكێتی لەسەر ئاستی باڵا هەوڵی چارەسەری كێشەی دانیشتوانی گەڕەكی نەورۆز دەدات
12:54 PM - 2026-02-22
پارێزگاری كهركوك: كێشهی گهڕهكی نهورۆز بهیاسایی چارهسهر دهكهین
12:33 PM - 2026-02-22
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و مێژووی بەرەنگاربوونەوەی ئەنفالی یەک لە دۆڵی جافایەتی
کوردستان 09:59 AM - 2026-02-22 -
سەرۆک بافڵ و حەلبوسی: حکومەتی نوێ خزمەتکاری هاووڵاتیان بێت
کوردستان 09:15 AM - 2026-02-22 -
سەرۆك بافڵ و هادی عامری: بەربەستەكانی بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تێبپەڕێندرێن
کوردستان 12:00 AM - 2026-02-22 -
سەرۆك بافڵ و سودانی جەخت لەهەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار دەكەنەوە
کوردستان 11:39 PM - 2026-02-21 -
ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیاتر دەكات
جیهان 09:37 PM - 2026-02-21 -
هەرێم و گرنگی دیپلۆماسییەتی هاوسەنگ
بیروڕا 09:03 PM - 2026-02-21 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی بۆ خزمەتکردنی خەڵک کاردەکات
کوردستان 06:39 PM - 2026-02-21 -
رۆژی جیهانیی زمانی دایك و یەك دوو داوا
بیروڕا 04:48 PM - 2026-02-21







دابەزێنە

