riklam

چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور گفتوگۆیان لەبارەوە کرا

کوردستان 10:20 PM - 2026-02-19
شێخ جەعفەر و راوێژکاری سەربازیی بریتانیا PUKMEDIA

شێخ جەعفەر و راوێژکاری سەربازیی بریتانیا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/١٩ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کۆلۆنێل کریس هێڵیەر، راوێژکاری سەربازیی بریتانیا لە عیراق و وەفدێکی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی عیراق و ناوچەکە کرا و رۆڵی بریتانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان، بە کاریگەر نرخێندرا، هەروەها جەخت کرایەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بریتانیا لەگەڵ عیراق و هەرێمی کوردستان.

پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کێشەکانی هەولێر ـ بەغداد و پێویستیی چارەسەرکردنیان بەپێی دەستوور، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket