riklam

ئیتاڵیا هاوكاری و پێداویستیی خوێندن پێشكەش بە پەروەردەی سلێمانی دەكات

کوردستان 11:55 AM - 2026-02-19
نەقیب پاوڵۆ نۆرفی، رابەری تیمی هاوكاری سەربازی ئیتاڵیا PUKMEDIA

نەقیب پاوڵۆ نۆرفی، رابەری تیمی هاوكاری سەربازی ئیتاڵیا

سلێمانی

ئیتاڵیا هاوكاری و پێداویستیی خوێندنی پێشكەش بە پەروەردەی سلێمانی كردو بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاواش دەڵێت: سوپاسی پابەندبوونی ئەو وڵاتە بەخزمەتكردنی كەرتی پەروەردە دەكەین و بۆ پڕۆسەی فێركردن سوود لە هاوكارییەكانیان وەردەگرین.

ئەمڕۆ 19ی 2ی 2026، تیمی هاوكاری سەربازی ئیتاڵیا پێداویستی و هاوكاری پەروەردەیی پێشكەش بەپەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی كردو نەقیب پاوڵۆ نۆرفی، رابەری تیمی هاوكاری سەربازی ئیتاڵیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: خۆشحاڵین بەدابینكردنی پێداویستی و هاوكارییەكانمان بۆ پەروەردەی رۆژئاواو كۆمەكەكانمان بۆ پەروەردەی سلێمانی بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند:  هیوادارین بتوانین پشتیوانی مامۆستایان و خوێندكاران بكەین و سوپاسی پەروەردەی رۆژئاواش دەكەین بۆ پابەندبوونیان بە پەروەردەو خزمەتكردنی پڕۆسەی خوێندن و فێربوون.

هەر لە كۆنگرەكەدا، بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا رایگەیاند: سوپاسی هاوكارییەكانی ئیتاڵیا دەكەین كە لەپاڵ ئەركە سەربازی و نیشتمانییەكانی خۆیدا خزمەتی كەرتی پەروەردە دەكات و ئەمەش جاری یەكەم نییە هاوكارمان دەبن.

راشیگەیاند: هیوادارین بەڕێوەبەرو مامۆستایان و خوێندكاران سوود لەو هاوكاریانە ببینن كە بۆ پڕۆسەی خوێندن و فێركردن پێیان دەدرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتریش تیمی هاوكاری سەربازی ئیتاڵیا هاوكاری پەروەردەی سلێمانیان كردووە و چەندین چالاكی جۆراو جۆری هاوبەش نوێكردنەوەی خوێندنگەیان ئەنجامداوە.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket