یەکێتی و نەوەی نوێ ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکەیان دەکەن
کوردستان 12:53 PM - 2026-02-19
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و نەوەی نوێ
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ تاوتوێکردنی رێککەوتنە سیاسیەکەیان کۆدەبنەوە و بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکە بکەن.
سالار سەرحەد، لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی رایگەیاند: سەعات 3ی ئەمڕۆ، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی، وەفدێکی یەکێتی و نەوەی نوێ بۆ تاوتوێکردنی رێککەوتنە سیاسیەکەیان کۆدەبنەوە و تاوتوێی هەموو ئەو خاڵ و بڕگانە دەکەن کە بەشێکن لە رێککەوتنەکە، هەروەها بڕیاروایە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکە بکرێت و بەرەسمی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سالار سەرحەد ئاماژەی بەوەشدا: وەفدی یەکێتی پێکدێت لە، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و چەند ئەندامێکی دیکەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، وەفدی نەوەی نوێش پێکدێت لە رێبوار ئەوڕەحمان جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و چەند بەرپرسێکی جوڵانەوەکە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و وەفدی باڵای هەردوولا لە ماوەی مانگێکدا دووجار کۆبوونەوە بۆ گفتووگۆکردن لەسەر ئەنجامدانی رێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان هەردوولا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور گفتوگۆیان لەبارەوە کرا
10:20 PM - 2026-02-19 -
بەڕێوەبەرێکى چاپ و بڵاوکردنەوە: دەرکەوتنى رووخسارى هەژاران لە بەرنامەکاندا قەدەغەیە
03:44 PM - 2026-02-19 -
ئەندروی برای پاشای بەریتانیا دەستگیركرا
03:15 PM - 2026-02-19 -
رۆژنامەنووس و سینەماکارێک فیلمێک لەسەر رۆژئاڤا بەرهەم دێنێت
02:57 PM - 2026-02-19
ئەمانەش ببینە
چەمچەماڵ.. 50 سینی و کارتۆنی شیرینی دەستی بەسەرداگیرا
03:56 PM - 2026-02-19
پاسپۆرتی سلێمانی نرخی خزمەتگوزارییەكانی كەمدەكاتەوە
02:02 PM - 2026-02-19
یەکێتی و نەوەی نوێ ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکەیان دەکەن
12:53 PM - 2026-02-19
ئیتاڵیا هاوكاری و پێداویستیی خوێندن پێشكەش بە پەروەردەی سلێمانی دەكات
11:55 AM - 2026-02-19
زۆرترین خوێنراو
-
پاسپۆرتی سلێمانی نرخی خزمەتگوزارییەكانی كەمدەكاتەوە
کوردستان 02:02 PM - 2026-02-19 -
هەڵگرانی پاسپۆرتی عیراقی ناتوانن بەئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە ئێران
کوردستان 01:10 PM - 2026-02-19 -
یەکێتی و نەوەی نوێ ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکەیان دەکەن
کوردستان 12:53 PM - 2026-02-19 -
ئیتاڵیا هاوكاری و پێداویستیی خوێندن پێشكەش بە پەروەردەی سلێمانی دەكات
کوردستان 11:55 AM - 2026-02-19 -
ئاسیاسێڵ رێككەوتنێكی هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا ئیمزا دەكات
کوردستان 11:36 AM - 2026-02-19 -
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
کوردستان 10:44 AM - 2026-02-19 -
کۆبانێ، لە گەمارۆ و لێواری کارەساتێکی مرۆییدایە
کوردستان 09:49 AM - 2026-02-19 -
دەزگای ئاسایش: رووداوەكەی كەڵەوانان وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بووە
کوردستان 10:44 PM - 2026-02-18






دابەزێنە

