riklam

پاسپۆرتی سلێمانی نرخی خزمەتگوزارییەكانی كەمدەكاتەوە

کوردستان 02:02 PM - 2026-02-19
بەڕێوەبەرايەتی پاسپۆرتی سلێمانی PUKMEDIA

بەڕێوەبەرايەتی پاسپۆرتی سلێمانی

سلێمانی

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: نرخی خزمەتگوزارییەكانی پاسپۆرت كەمدەكرێنەوەو ئەو پاسپۆرتانەی كەپێشتر زیاتر لەیەك ساڵیان مابوو بۆ بەرسەرچوون، لەكاتی نوێكردنەوەیدا لەبری 200 هەزار  دینار تەنها 50 هەزار دینار لەخاوەنەكەی وەردەگیرێت.

عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی، بەوێبسایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: پاسپۆرتی سلێمانی نرخی خزمەتگوزارییەكانی كەمكردووەتەوە، بەشێوەیەك كە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانەو جیاوازی زۆرە لەگەڵ نرخەكانی پێشوودا.

راشیگەیاند: ئەو پاسپۆرتانەی كەپێشتر زیاتر لەیەك ساڵ یان مابوو بۆ بەرسەرچوون، خاوەنی پاسپۆرتەكە لەكاتی نوێكردنەوەیدا  200 هەزار  دیناری لێوەردەگیرا، بەڵام ئێستا كەمكراوەتەوە بۆ 50 هەزار دینار.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی وتیشی: ئەو كەسانەكە پێشتر بێ وەرگرتنی نۆرەی ئەلكترۆنی دەیانویست پاسپۆرت دەربهێنن، 100 هەزار دینار رسوماتی نۆرەی ئەلكترۆنیان لێوەردەگیرا، بەڵام ئێستا بووە بە 50 هەزار دینار.

راشیگەیاند: جگە لەوەی پێشتر لەكاتی تێكچوون یان ونبوونی پاسپۆرتدا خاوەنی پاسپۆرتەكە دەبووایە 15 بۆ 20 رۆژ چاوەڕێی وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەكەی بكردایە، بەڵام ئێستا بە 48 سەعات دەبن بەخاوەنی پاسپۆرت.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket