ئاسیاسێڵ رێككەوتنێكی هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا ئیمزا دەكات
کوردستان 11:36 AM - 2026-02-19
ئاسیاسێڵ
ئاسیاسێڵ رێككەوتنێكی هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا ئیمزا دەكات
ئاسیاسێڵ لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و كۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سكۆلەرشیپی چیڤنینگ "Chevening" رێككەوتنێكی هەماهەنگی ئەكادیمی لە عیراق ئیمزا دەكەن.
ئاسیاسێڵ لەڕێگەی باڵیۆزخانەی بەریتانیاوە لەعیراق رێككەوتنێكی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و كۆمۆنوێڵس و گەشەپێدانی بەریتانیا لەچوارچێوەی پڕۆگرامی سكۆلەرشیپی چیڤنینگ "Chevening" راگەیاند، ئەم هەنگاوە رەنگدانەوەی پابەندبوونی هەردوو لایەنە بۆ پاڵپشتیكردنی خوێندنی باڵا و پڕچەككردنی گەنجانی عیراق و بنیاتنانی سەركردەی كاریگەر لە داهاتوودا.
ئامانج لەم پڕۆژە هاوبەشە پشتگیریكردنی خوێندكارانی عیراقی خوێندنی باڵایە بە مەبەستی تەواوكردنی خوێندن لە بەریتانیا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی چیڤنینگ؛ كە یەكێكە لە كۆنترین پڕۆگرامەكانی سكۆلەرشیپی حكومەتی بەریتانیا و فۆكەس دەخاتە سەر ئامادەكردنی كەسانی خاوەن لێهاتوویی باڵا لە وڵاتەكانی خۆیان.
ئەم رێككەوتنە لەگەڵ دیدگای ئاسیاسێڵدا دەگونجێت كە بریتییە لەوەبەرهێنان لەسەرمایەی مرۆیی و پاڵپشتیكردنی دەستپێشخەریی پەروەردەیی و گەشەپێدان، ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی دەرفەتێكی ناوازە دەكات بۆ بەرزكردنەوەی كارایی سەرمایەی مرۆیی و پڕكردنەوەی كەموكورتی لە كارامەیی پسپۆڕییە گرنگەكاندا، هەروەها خوێندكارانی عیراق بە تۆڕی جیهانی چیڤنینگەوە دەبەستێتەوە كە زیاتر لە 60 هەزار دەرچووی زیاتر لە 160 وڵات لەخۆدەگرێت، لەوانەش سەرۆكی دەوڵەت و پسپۆڕان. بەم هەنگاوەش بەشداری دەكات لەبەرزكردنەوەی دەرفەتەكانی بەردەم گەنجان و فراوانكردنی ئاسۆی ئەكادیمی و پیشەیی خۆیان، جگە لە بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان كەرتی تایبەت و دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان.
ئاسیاسێڵ دووپاتی دەكاتەوە كە ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گرنگ دەكات بۆ بەهێزكردنی لێهاتوویی گەنجان و بەستنەوەیان بە تۆڕە جیهانییەكانی شارەزایی و سەركردایەتی، كە لەئەنجامدا سوود بە كۆمەڵگە بە گشتی و گەشەپێدانی دەگەیەنێت.
هاوكات عامر ئەلسناع، بەڕێوەبەری كارگێڕی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لەم رایگەیاند، ئێمە وەك ئاسیاسێڵ پابەندبوونمان دووپات دەكەینەوە بۆ پاڵپشتیكردنی كارامەیی عیراقییەكان و دروستكردنی دەرفەتی بەردەوام بۆ گەنجان، رۆڵی پێشەنگیمان لە عیراقدا دەمانخاتە پێگەی بەرپرسیارێتی بنیاتنانەوە و پشتگیریكردنی دەرفەتە گرنگەكانی بەردەم گەنجان، لەنێویاندا پڕۆگرامی چیڤنینگ، كە یەكێكە لە پرۆگرامە جیهانییە بەناوبانگەكانی بەریتانیا.
لای خۆیەوە، عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق وتی: خۆشحاڵین بە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ئەم پڕۆژە هاوبەشە نوێیەی نێوان ئاسیاسێڵ و وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا كەباڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عیراق نوێنەرایەتی دەكات لە ڕێگەی پڕۆگرامی چیڤنینگ بۆ خوێندنی ماستەر لە بەریتانیا.
وتیشی: ئەم هاوكارییە رەنگدانەوەی پابەندبوونی هاوبەشمانە بۆ بەهێزكردنی گەنجانی عێراق و پاڵپشتیكردنی نەوەی پێشەنگی داهاتوو. بە كاركردن لەگەڵ كۆمپانیای ئاسیاسێڵ كە كۆمپانیایەكی عیراقیی پێشەنگە، ئێمە دەرفەتەكان لە بەردەم خوێندكارە بەتوانا عیراقییەكان فراوان دەكەین بۆ ئەوەی خوێندنێكی كوالیتی بەرز لە بەریتانیا بەدەستبهێنن و پەیوەندی بە تۆڕێكی جیهانییەوە بكەن كە زیاتر لە 60 هەزار خوێندكاری دەرچووی تێدایە.
ئەم پڕۆژە هاوبەشە تیشك دەخاتە سەر ئەو رۆڵە گرنگەی كە كەرتی تایبەت دەتوانێت بیگێڕێت لە پەرەپێدانی پەروەردە و پشتگیریكردنی داهێنان و بەهێزكردنی سەرمایەی مرۆیی لە عیراقدا، ئاسیاسێڵ بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی ئەو كاریگەرییە دەكات كە ئەم خوێندكارانە لەسەر كۆمەڵگاكانیان و لەسەر داهاتووی عيراقیان دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور گفتوگۆیان لەبارەوە کرا
10:20 PM - 2026-02-19 -
بەڕێوەبەرێکى چاپ و بڵاوکردنەوە: دەرکەوتنى رووخسارى هەژاران لە بەرنامەکاندا قەدەغەیە
03:44 PM - 2026-02-19 -
ئەندروی برای پاشای بەریتانیا دەستگیركرا
03:15 PM - 2026-02-19 -
رۆژنامەنووس و سینەماکارێک فیلمێک لەسەر رۆژئاڤا بەرهەم دێنێت
02:57 PM - 2026-02-19
ئەمانەش ببینە
چەمچەماڵ.. 50 سینی و کارتۆنی شیرینی دەستی بەسەرداگیرا
03:56 PM - 2026-02-19
پاسپۆرتی سلێمانی نرخی خزمەتگوزارییەكانی كەمدەكاتەوە
02:02 PM - 2026-02-19
یەکێتی و نەوەی نوێ ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکەیان دەکەن
12:53 PM - 2026-02-19
ئیتاڵیا هاوكاری و پێداویستیی خوێندن پێشكەش بە پەروەردەی سلێمانی دەكات
11:55 AM - 2026-02-19
زۆرترین خوێنراو
-
پاسپۆرتی سلێمانی نرخی خزمەتگوزارییەكانی كەمدەكاتەوە
کوردستان 02:02 PM - 2026-02-19 -
هەڵگرانی پاسپۆرتی عیراقی ناتوانن بەئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە ئێران
کوردستان 01:10 PM - 2026-02-19 -
یەکێتی و نەوەی نوێ ئیمزا لەسەر رێککەوتنەکەیان دەکەن
کوردستان 12:53 PM - 2026-02-19 -
ئیتاڵیا هاوكاری و پێداویستیی خوێندن پێشكەش بە پەروەردەی سلێمانی دەكات
کوردستان 11:55 AM - 2026-02-19 -
ئاسیاسێڵ رێككەوتنێكی هەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیا ئیمزا دەكات
کوردستان 11:36 AM - 2026-02-19 -
پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
کوردستان 10:44 AM - 2026-02-19 -
کۆبانێ، لە گەمارۆ و لێواری کارەساتێکی مرۆییدایە
کوردستان 09:49 AM - 2026-02-19 -
دەزگای ئاسایش: رووداوەكەی كەڵەوانان وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بووە
کوردستان 10:44 PM - 2026-02-18







دابەزێنە

