riklam

قوباد تاڵەبانی: لە هەولێرەوە گۆڕانکارییەکان دەستپێدەکەین

کوردستان 12:18 PM - 2026-02-17
ئاڵوگۆڕی پۆستی  لێپرسراوی مەڵبەند PUKMEDIA

ئاڵوگۆڕی پۆستی لێپرسراوی مەڵبەند

بەئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی و ژمارەیەک لەهەڤاڵان، لە رێوڕەسمێکدا ئاڵوگۆڕی لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر کرا، لەوتەیەکدا قوباد تاڵەبانی کار و ماندووبوونی د.مەجید حەمەدەمینی وەک لێپرسراوی  پێشووی مەڵبەند بەرزنرخاند ، دڵنیایی خۆشی نیشاندا کە رێباز بیرکۆتی وەک لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی هەولێر بەوپەڕی دڵسۆزی کارەکانی رادەپەڕێنێت و خزمەت بە هەولێر و هەولێرییەکان دەکات.

قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لەو رێو ڕەسمەدا، رایگەیاند: لە هەڵبژاردنی رابردوودا دڵسۆزی و خەمخۆری د. مەجیدم بینی، کە زۆر لای ئاسایی بوو لێپرسراوی مەڵبەند بێت، بەڵام دەستبەرداری ئەو بەرپرسیارێتییەکە بێت، بۆ ئەوەی سەرپەرشتی بازنەیەک بکات لە هەڵبژاردنەکەدا، ئەمە ئاماژەی ئەوەیە کە بەرژەوەندی حزبەکەی لەسەروی خۆیەوە دانا، بۆیە بە شانازییەوە بەرپرسیارێتی بازنەیەکی کرد لەم هەڵبژاردنەدا، ئەوەش پێت دەڵێت د. مەجید کێیە.

 راشیگەیاند: د. مەجید ئەم ئەرکەی نەماوە، بەڵام ئەرکی دیکەی پێدەسپێردرێت،چونکە ئەزمونی خۆی و تەمەن و توانا و شارەزایی و پاکی خۆی دەیسەلمێنێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەرێمی کوردستان هێشتا کاری پێتە.

قوباد تاڵەبانی جارێکی دیکە سوپاسی د. مەجیدی کرد بۆ ماندووبونی و ئەو خزمەتی لە ماوەی لێپرسراویەتییەکەی پێشکەشی کردووە.  

 لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لە بارەی لێپرسراوی نوێی مەڵبەندیش رایگەیاند : وەک چۆن لەمێژە د. مەجید دەناسم ، بەهەمان شێوە رێباز بیرکۆتی-یش دەناسین، بەڵام لە هەڵبژاردنی رابردوو باشتر ناسیمان، کە چەندین بەرپرسیارێتی هەبوو، کە رۆژانە پەیوەندیمان پێوە دەکرد و دڵسۆزی و لێهاتووی خۆی جارێکی دیکە نیشاندایەوە.

 روونیشی کردەوە: کاک رێباز هەمووان دەزانین لە کاتی خەباتی پێشمەرگەیاتیدا چەند قارەمان و تێکۆشەر بوو،هەروەها لەکاتی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، چەند نوێنەرێکی باشی یەکێتی بوو، لە هەموو کاتەکاندا بەوپەڕی دڵسۆزییەوە کاری بۆ یەکێتی کردووە.

دووپاتیشی کردەوە: کە هەمیشە هاوکار و پشتیوانی رێباز بیرکۆتی دەبم، هەروەها سەرۆک بافڵیش لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پیرۆزبایی لێکردیت و پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕیت لە رایی کردنی کارەکانت لەم ئەرکە قورسەدا، بۆیە لە دەرفەتێکی دیکە خودی خۆی سەردانی مەڵبەندی سێ دەکات.

لە کۆتایشدا، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، رایگەیاند: یەکێتی ئێستا هێزێکە لە هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کاریگەری هەیە،بۆیە ئەمانە هەمووی پاڵنەر دەبن کە مەڵبەندی هەولێر ببێتە سەکۆییەک بۆ نوێ بوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ وەگەڕخستنەوەی کادرە دڵسۆزەکان، بۆیە لێرەوە لە هەولێرەوە گۆڕانکارییەکان دەستپێدەکەین

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket