riklam

لیژنەی بینینی مانگ بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزان کۆدەبێتەوە

کوردستان 09:52 AM - 2026-02-17
چاودێری بینینی مانگ میدیاکان

چاودێری بینینی مانگ

ئەمڕۆ 17ی2ی2026، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بە مەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان کۆدەبێتەوە. بڕیارە لەگەڵ کاتی خۆرئاوابوون، پرۆسەی چاودێریکردنی ئاسمان بۆ بینینی مانگ دەستپێبکات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند:  بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ کۆببێتەوە و ئەگەر مانگ لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە بەڵگەی شەرعی ببینرێت، ئەوا ڕۆژی چوارشەممە، 18ـی شوباتی 2026، دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان. لیژنەکە بۆ بڕیاردان تەنیا پشت بە بەڵگە شەرعییەکان دەبەستێت.

هاوکات، بۆ گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی، وەزارەتی ئەوقاف هەماهەنگیی تەواوی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکان دروست کردووە. ئەو لیژنانە ئەرکیان چاودێریکردنی وردی ئاسمانە و لە ئەگەری بینینی مانگ بە بەڵگەی شەرعی، دەستبەجێ لیژنەی باڵا لە هەولێر ئاگادار دەکەنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەو وڵاتانەی پشت بە زانستی فەلەکناسی دەبەستن ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی پێنجشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە، هەروەها سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی تورکیاش ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە مانگ لە هیچ وڵاتێکی ئیسلامی و تەنانەت هەردوو کیشوەری ئەمریکاش نابینرێت، بۆیە ڕۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket