رێكخراوی پهیامنێران: زۆرترین پێشێلكاری لهههولێر و دهۆك ئهنجامدراون
کوردستان 03:13 PM - 2026-02-17
PUKMEDIA
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان راپۆرتی ژمارە 5ی بە ناونیشانی (پیشێلکاری
بەسە) کە تایبەتە بە رەوشی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان_عیراق بۆ ساڵی 2025
بڵاودەکاتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات: پیشێلکاری هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر
رۆژنامەنوسان بە پلەی یەکەم دێت و پێشێلکاری وتەبێژی رەسمی حکومەت بە پلەی دووە دێت
بەرامبەر رۆژنامەنوسان، هەروەها هێرشە ئەلکترۆنییەکانیش کەلەلایەن کەسانی
نادیارەوە دەکرێنە سەر ماڵپەڕ و پەیجە میدیاییەکان بە پلەی سێیەم دێت.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکە لە ساڵی 2025 دا 188 پێشێلکاری بەرامبەر بە 210
رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن ئەنجام دراوە، کەئەوانیش خۆیان لە (144 رێگری و
جیاکاری، 20 لێدان و هێرش و سوکایەتی، 7 سکاڵا لە دژی رۆژنامەنوسان، 2
هەڵکوتانەسەر ئۆفیس و داخستنی کەناڵ، 8 دەستبەسەرکردنی رۆژنامەنوس، یەک تەقەکردن
لە رۆژنامەنوس، 6 هێرشی ئەلکترۆنی ) دەبینێتەوە.
هەر بەپێی راپۆرتەکە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەپلەی یەکەم دێت لە
پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان و 47 پێشێلکاری تێدا ئەنجامدراوەو پاشان پارێزگای
دهۆک بە پلەی دووەم دێت، کە 19 پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراوە،
هەروەها پارێزگای سلێمانی پلەی سێیەمەو 18 پێشێلکاری ئەنجامدراوە، پارێزگای
هەڵەبجەش بە 10 پێشێلکاری کەمترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراوە.
بەپێی راپۆرتەکە جگە لەو سێ پێشێلکارییە چەند پێشێلکارییەکی تر دەستنیشانکراوە
کەبەرامبەر رۆژنامەنوسان و دەزگاکان کراوە، ئەوانیش خۆی لە رێگەنەدان بە روماڵ و
جیاکاری لەنێوان کەناڵەکان و هێرش و سوکایەتی و لێدان و ئازاردانی رۆژنامەنوسان و
دەستبەسەرداگرتن و شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی تایبەت بە رۆژنامەنوسان دێت، بۆیە
ئێمە وەک رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان
دەکەین، هەرچی زووە کاری زیاتر لەسەر فەراهەمکردنی ئازادی رۆژنامەوانی بکەن و ئەم
پێشێلکارییانە سنوردار بکەن، ئەگەرنا بەم شێوەیە بەردەوام بێت دۆخی ئازادی
رۆژنامەوانی لەهەرێمی کوردستان بەرەو چارەنوسێکی نادیار هەنگاو دەنێت.
PUKMEDIA




هەواڵی زیاتر
-
شێخ جەعفەرو کۆنسوڵی فەرەنسا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن
10:13 PM - 2026-07-06 -
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و پیشەسازیی ئەلبانیا کۆدەبێتەوە
08:48 PM - 2026-07-06 -
نوێنەری یەکێتی بەشداری لە کۆڕبەندێکی نێودەوڵەتیی لە وڵاتی چین دەکات
05:10 PM - 2026-07-06 -
کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە کەلار چارەسەرکرا
04:22 PM - 2026-07-06
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر ستایشی رۆڵی كۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لەپەرەپێدانی پەیوەندییەكاندا دەكات
07:46 PM - 2026-07-06
وتەبێژی ئاوی سلێمانی: پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە
06:17 PM - 2026-07-06
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەلبانیا کۆبووەوە
04:57 PM - 2026-07-06
ئەنجومەنی نوێنەران کاتی لێپرسینەوە لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران دیاریدەکات
03:56 PM - 2026-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
تف
بیروڕا 11:53 AM - 2026-07-06 -
سەڵاحەدین.. دەستبەسەر نزیكەی سێ ملیار دینار و چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا
عیراق 11:48 AM - 2026-07-06 -
بەڕێوەبەری نوێی پۆلیس و رەگەزنامەی سلێمانی دەستبەکاربوون
کوردستان 10:30 AM - 2026-07-06 -
داهاتوو چاوەڕوانی دواکەوتووان ناکات
بیروڕا 10:05 AM - 2026-07-06 -
181هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:54 AM - 2026-07-06 -
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکاتەوە
عیراق 09:23 AM - 2026-07-06 -
وەسیەتنامەكەی جەنەڕاڵ شەریف پاشا دۆزرایەوە
کوردستان 09:36 PM - 2026-07-05 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ بەشداریی یادی دامەزراندنی پارتی كۆمۆنیستی چین دەكات
ی ن ک 09:21 PM - 2026-07-05







دابەزێنە

