riklam

ئەنجومەنی نوێنەران سێ تەوەر تاوتوێ دەکات

عیراق 10:04 AM - 2026-02-17
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەران

بڕیارە ئەمڕۆ 17ی 2ی 2026، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا  دەنگ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ و ناوی ئەندامانی لیژنە هەمیشییەکان بدات و بەرپرسیارێتی لیژنەکانیش دیاری بکات.

بەپێی کارنامەی دانیشتنی ژمارە (10)، کە لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕگەی یەکەمی کارنامەکە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی هەموارکراوی تایبەت بە لیژنەکان.

هەروەها لە بڕگەی دووەمدا دەنگ لەسەر ئەندامانی لیژنەکان دەدرێت و بەرپرسیارێتی و ئەرکی  لیژنەکان دیاری دەکرێت.

دانیشتنەکە، سەعات 11ی بەیانی دەست پێدەکات و بڕگەی کۆتایی گفتوگۆی گشتی دەبێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket