riklam

روانگەی سوری: خێزانی چەکدارانی داعش بەردەوام لە کەمپی هۆل هەڵدێن

جیهان 02:53 PM - 2026-02-15
کەمپی هۆل روانگەی سوری

کەمپی هۆل

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رایدەگەیەنیت چەندین حاڵەتی دووبارەی هەڵاتنی خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل تۆمارکراوە، دووپاتیشی دەکاتەوە هەماهەنگی لەنێوان ئەو کەسانە و خێزانەکانیان لەدەرەوە هەیە و هیچ تۆمار و چاودێریش لەسەر جموجۆڵەکانیان نییە.

روانگەی سوری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: لەو کاتەوەی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سوریا بەرپرسیارێتی پاسەوانی کردن و ئەمنیەتی کەمپەکەیان لە ئەستۆ گرتووە، چەندین حاڵەتی پشێوی شەوانە لە کەمپی هۆل روویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: بەپێی زانیارییەکان، خێزانەکان هەماهەنگیان لەگەڵ کەسوکاریان لە دەرەوە هەیە و ئاسانکاری  بۆ هەڵاتنیان دەکەن، هەروەها ئەگەری هەیە پارە بدەن بە قاچاخچییەکان بۆ ئەوەی ئاسانکارییان بۆ بکەن، تاوەکو لە کەمپەکە هەڵبێن.

روونیشی کردووەتەوە: ئەم دۆخە فشۆڵی لایەنی ئەمنی دەردەخات کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی چەکدارانی حکومەتی دیمەشق لە رۆژهەڵاتی فورات سەریهەڵداوە.
روانگەی سوری، هۆشداریش لە هەڵاتنی دەیان خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپەکە دەدات و رایدەگەیەنێت: هەڵاتنی خێزانەکان بەبێ چاودێرییە و شوێنی مانەوەشیان دوای هەڵاتنیان نەزانراوە.
لەلایەکی دیکەوە، کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR)، ڕۆژی شەممە ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ کەمپی هۆل ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوە هات کە گرژی و ئاڵۆزی لە دەروازەی سەرەکی کەمپەکە سەریهەڵدا و دانیشتوانی هۆل بەردبارانی کارمەندانی کۆمسیۆنەکەیان کرد و داوایان کرد، بەبێ هیچ چاودێرییەک رێگایان پێبدەن کەمپەکە جیبهێڵن.

 روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رۆژی 13ی2ی2026، لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد، کە دەیان خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپەکە هەڵاتوون، بەڵام تاوەکو ئێستا بە دیاریکراوی نازانرێت ژمارەی هەڵاتووەکان چەندە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket