داستانی دابان-هەلاج و نەریتێكی تری مرۆڤایەتیی (ی،ن،ك)
بیروڕا 01:29 PM - 2026-02-15
PUKMEDIA
بارزان شێخ عوسمان
پازدەی شوبات یەكێكە لەڕۆژە مێژوییەكانی گەلەكەمان، ئەویش رزگاركردنی زنجیرە چیای دابان-هەلاج و چەرماوەندە لەچنگی هێزە سەربازییەكانی رژێمی ئەوسای بەغداد.
پاككردنەوەی ئەو زنجیرەیە كەبەخوێنی هەژدە فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان تۆماركرا، دەنگدانەوەیەكی گەورەی هەبوو لەمیدیاكانی دەرەوەشدا، دادە هێرۆ و مامۆستا عەباس عەبدولڕەزاق بەكامێرا دیمەنەكانی ئەو داستانەیان تۆمار كردوەو بووەتە ئەرشیفێكی گرنگ.
ساڵانی رابردوودا هەم وتاری زۆرم لەبارەی ئەو داستانە بێ وێنەیە نوسیوەو هەم زۆربەی فەرماندەو كادیرەكانیش لەو بارەیەوە چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا كراوە.
زیاتر لە 500 سەرباز، دەرەجەدار ئەفسەر، جەیشی شەعبی و جاش كوژران 110 لەو هێزانەی رژێم بەدیل گیران.
دیلەكان كە زۆربەیان سەر بەهێزی سپا بوون، زۆر بە وریایی و بەڕێزەوە لەشەڕگەكان دوور خرانەوە تا لەهێرشی فڕۆكە، كۆپتەرو تۆپخانەكانی رژێمدا بەرنەكەون، (ئەوەش لوتكەی هەڵوێستی مرۆڤایەتی سەركردایەتیی شۆڕش بوو).
لەدابانەوە هێنانە خوارەوەی ژمارەیەك سەربازو ئەفسەری دیل بە دوو هەڤاڵ و بەندە سپێردرا، كە دوو دیلیان بەسووكی بریندار بوون بۆیە ئێمەش بە هێواشیی دەهاتینە خوارەوە.
هێشتا ترس و دڵە راوكێ ئەو كۆمەڵە دیلەی بەرنەدابوو، بەفرو سەرمایان لەبیر چو بووەوە، بۆیە هەر لەئێمەیان دەڕوانی و ئاگایان لەبەرپێی خۆیان نەبوو كەهەمووی بەفر بوو هێشتا رێگاكە (كەتوڵەڕێ بوو لەنێو رەزەكانی بناری دابان) نەشكابوو.
ئاخر لە 29 ی كانونی دووەمەوە بارانی بەردەوام دەباری تا 12 ی شوبات، ئیتر كردی بەكڕێوە و شڵێوە ئێوارەی 13ی شوبات لەتولەڕێی (قەرەتیكان) هاووڵاتییەكی ناوچەكە وابزانم بەمیوانی دەهات بۆ سەرگەڵو، لەسەرما و رێ لێتێكچوون رەق بوەوەو كۆچی دوایی كرد، ئیتر لە 14 ی مانگ بەتەواوی بەفر ناوچەكەی سپی كرد.
یەكێك لەپێشمەرگەكان چەكەكەی لە شانی داگرت و ویستی بیكاتە شانەكەی تری، لەو كاتەدا دووان لەدیلەكان خۆیان داچەمانەوەو وتیان: خاطر الله، منیش بە عەرەبی پێم وتن كەهیچ نییە مەترسن ئەو پێشمەرگەیە چەكەكەی دەكاتە شانەكەی تری، ئیتر هێور بوونەوە، یەكێكیان وتی: بۆ تۆ عەرەبیت؟ تێم گەیاندن كەئێمە دێو و درنج نین، خەڵكی خوێنەوارمان زۆر تێدایە، بەكورتی بەدەم رۆیشتنەوە رۆژنامەیەكی 12 لاپەڕەییم بۆ خوێندنەوە.
یەكێكیان نەبێت كە دەرچووی پەیمانگای پیشەسازیی دیالە بوو هاوڕێی كوردو شیعەو شیوعی هەبوو، هەندێك زانیاریی لەسەر كوردو شۆڕش هەبوو. ئەوانیتر فڕیان پێوە نەبوو. بۆیە زۆر سەرسام بوون پێمان ئیتر زیاتر دڵنیا بوون كە ئاماژەمكرد بۆ رێزگرتنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەیاسا نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بەدیلەكانی جەنگ و هەستیان بە ئارامی كرد، ددانیان بەوەدانا كەتا گوێ یان لەو قسانە نەبووە چاوەڕێی گوللە بارانكردنیان كردووە، چونكە وایان تێ گەیاندبوون.
لەنیوەی رێدا بووین كەهەڤاڵانی تیمی پزیشكی بەرەو شاخ سەردەكەوتن، دەستبەجێ لایان دایە لای ئێمەو فریاكەوتنێكی سەرەتاییان بۆ دوو بریندارەكە كرد كە پێشتر باسمكرد، برینەكانیان سوك بوو گوللەیان لە جەستەدا نەبوو، ئەوانیش زۆر سوپاسیان كردن، ئیتر یەك دووانێكیان كە دڵنیا بوون لەژیانی خۆیان دەستیان كرد بە گۆرانی وتن ئەوانیتریش بەچەپڵە لێدان بە ئاسانیی بەفرەكەیان دەبڕی و دەتگوت لە بەفردا گەورە بوون.
چ هەستێكی خۆشیان لا دروست بوو كە دەیانزانی ماوەیەكی تر بەكەسوكاریان شاد دەبن یا ئازاد دەكرێن و دەیان بیننەوە، یا ئەوان دێن بۆ لایان.
هەرچەندە بەندە لەكەرتی زیندان نەبووم، بەڵام دڵنیام كردنەوە كە تا لەلای پێشمەرگە بن ژیانیان ئاسودە دەبێت و لەو شوێنەی لێی دەبن هەست بەناخۆشیی ناكەن و وەك ئەو پێشمەرگانە دەژین كە لەوێن، واتە لەخواردن و شوێنی خەودا.
كە گەیشتینە سەرگەڵو هێشتا نەگەیشتبووینە مزگەوتەكە دووانیان لێم نزیك بوونەوە وتیان حەز دەكەین نەگەڕێینەوە بۆ ناو سوپاو هەر لێرە بمێنینەوە، ئەوە یەك مانای هەبوو ئەویش متمانە دروست بوونە لای سەربازێك بەرامبەر هێزێك كەچەند سەعاتێك لەوەوپێش لەدژی جەنگیوە، كەچی وا ئێستا لەسایەیدا ژیانی پارێزراوە، ئەوەش بەڵگەیەكە بۆ قوڵبوونەوەی گیان و نەریتی مرۆڤانەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و رێزگرتنی لەقانونەكانی جەنگ بەپێی رێككەوتنامەی یەكەمی جنێفی ساڵی 1929 و رێككەوتنامەی سێیەمی ژنێفی ساڵی 1949، كە مافی دیلەكانی جەنگ دەپارێزێت، ئەوەش شانازییەكە كە نەك هەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڵكو تەواوی هێزە دیموكراسییە رزگاریخوازەكانی تری شۆڕش پێی ناسراون كە هەمیشە دیلەكان بە چاوی مرۆییەوە تەماشا دەكرێن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
11:49 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12 -
نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار
جیهان 09:06 AM - 2026-03-12 -
سەرۆک بافڵ: ساڵح موسلیم فاکتەرێکی بەهێزی یەکدەنگیمان بوو
کوردستان 10:48 PM - 2026-03-11 -
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
کوردستان 10:18 PM - 2026-03-11 -
ساڵح موسلیم، خەباتکارێکی کەم وێنە
کوردستان 10:00 PM - 2026-03-11 -
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران بە تەواوەتی بوو بە خاوەنی گەروی هورمز
جیهان 08:21 PM - 2026-03-11 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: پاراستنی قەوارەی هەرێم ئەرکی لەپێشینەمانە
کوردستان 07:36 PM - 2026-03-11 -
هەڤاڵ مەنسور رەئووف: بەگڕووتینی رابردوومانەوە كار بۆ بەرەوپێشبردنی یەكێتی دەكەین
ی ن ک 05:10 PM - 2026-03-11





.jpg)

دابەزێنە

