کەمئەندامانی سەنگەر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
کوردستان 10:38 AM - 2026-02-15
ئاژانسەکان
خۆپیشاندانی کەمئەندامانی سەنگەر
ئەمڕۆ 15-2-2026 کەمئەندامانی سەنگەر لە سلێمانی بەهۆی پێنەدانی
مووچەکانیانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و راشیانگەیاند: سبەینێ دووشەممە خۆپیشاندانی
سەرتاسەری ئەنجام دەدەین.
یەکێک لە پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەر بۆ PUKMEDIA وتی: لە
مانگی 9ی ساڵی رابردووەوە مووچەمان وەرنەگرتوەو لە ئێستاشدا کە ئاگادار
کراوینەتەوە تەنها مووچەی مانگی یەک وەربگرین، رەتمانکردۆتەوەو وەک سەرجەم
مووچەخۆرانی دیکە داوای مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووش دەکەین.
ئەمەش لەکاتێکدایە کەمئەندامانی سەنگەر وەک مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی
مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی رابردوویان پێنەدراوە.
کەمئەندامێکی دیکەی سەنگەر دەڵێت: بەهۆی پێنەدانی مووچەکانمانەوە ئەو موڵک
و ماڵەی هەمانبووە بۆ بژێوی خۆمان فرۆشتومانە و پێویستە حکومەتی هەرێم دوو مووچەمان
پێبدات، چونکە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوومان
نێردراوە، بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشی نەکردووە.
رۆژی 11-2-2026 کۆمەڵەی کەمئەندامانی سەنگەر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان
ئەنجامدا و تێیدا هەتا رۆژی 16-2-2026 بۆ وەزارەتی دارایی دیاریکرد بۆ ئەوەی
مووچەی دوو مانگیان بۆ خەرج بکات و بڕیاریاندا لەدوای ئەو وادەیەوە خۆپیشاندانی
سەرتاسەری لەهەرێمی کوردستان ئەنجامبدەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار بووە
09:12 PM - 2026-03-05 -
هۆمەر شێخ موس کۆمەڵێک زانیارى واشنتن پۆست رەتدەکاتەوە
07:02 PM - 2026-03-05 -
ئێران هێرشكردنه سهر توركیا و ئازهربایجان رهتدهكاتهوه
04:20 PM - 2026-03-05 -
سهرۆكایهتی كۆمار: راپهڕین بووه رزگاری ههرێم له چنگی دیكتاتۆر
03:33 PM - 2026-03-05
ئەمانەش ببینە
ئەمریکا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی خۆی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەگەڕێنێتەوە
10:19 PM - 2026-03-05
سەرۆک بافڵ: لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ ئەوەى دۆخەکە نەچێتە قۆناغێکی سەختتر
06:09 PM - 2026-03-05
سەرۆکایەتییەکانی عیراق: رێگانادەین عیراق پەلکێشى جهنگ بکەن
04:40 PM - 2026-03-05
کۆسرەت رەسول: پلانى راپەڕینمان دانا و لە رانیەوە دەستمان پێکرد
03:48 PM - 2026-03-05
زۆرترین خوێنراو
-
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم: مەترسی نەمانی خواردن و پێداویستی رۆژانەمان نییە
کوردستان 11:54 AM - 2026-03-05 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی شانازی خاوەندارێتی راپەڕینە مێژووییەکەی پێبڕاوە
کوردستان 11:31 AM - 2026-03-05 -
لە خورماتوو دەستبەسەر درۆنێکدا گیرا
کوردستان 11:23 AM - 2026-03-05 -
كەشناسی: ناجێگیریی كەشوهەوا بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:04 AM - 2026-03-05 -
شێخ جهعفهر: دهربازبوون لهم بارودۆخه تهنها یهكڕیزی و یهكگرتووییه
کوردستان 10:38 AM - 2026-03-05 -
وتهبێژی یهكێتی: ئامانجی سهرۆك بافڵ پاراستنی خاك و میللهتهكهمانه
کوردستان 10:14 AM - 2026-03-05 -
هێشتان، تەڕوتووشە و راپەڕینی نەورۆزییە
بیروڕا 10:06 AM - 2026-03-05 -
خەباتی قەڵەم لە دەڤەری راپەڕینەوە
کوردستان 09:52 AM - 2026-03-05







دابەزێنە

