riklam

ئەنجومەنی وەزیران دەستكاریكردنی رێژەی دانیشتووانی هەرێم رەتدەكاتەوە

کوردستان 05:47 PM - 2026-02-11
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران  راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران

كوردستان

ئەمڕۆ 11ی 2ی 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەو دەستكاریكردنی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی رەتكردەوەو داویكرد، شایستەی دارایی هەرێم بەڕێژەی 14.1%  بێت.

لەكۆبوونەوەدا، دوو تەوەر خرانەبەرباس، تەوەری یەكەم تایبەت بوو بەڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان (جگە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، ئەنجومەنی وەزیران داوایكرد، حكومەتی فیدراڵ پابەندبێت بەئەنجامی سەرژمێرییەكە، هاوكات رێژەی دانیشتووانی هەرێم كە %14.1ە ، بكرێتە بنەما بۆ دەستنیشانكردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان و شایستە دەستوورییەكانی.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا، ئەنجومەنی وەزیران دەستكاریكردنی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستانی لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵەوە رەتكردەوە.

هاوكات تەوەری دووەمی  كۆبوونەوەكە، گفتوگۆكردن بوو لەبارەی بابەتی پەسندكردنی كۆنووسی لەیەكترگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و دەزگای زیندانیانی سیاسی عیراق، تایبەت بە یەكخستنی ئیمتیازات و شایستە داراییەكانی زیندانییان و گیراوانی سیاسی لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاوتاكانیان لە ناوچەكانی دیكەی عیراق، پشتبەست بە ماددەی 132ی دەستوور و یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2025 ی هەمواری یاسای زیندانییانی سیاسیی عیراق.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket