زۆریی پارەی کارەبای نیشتمانى نیگەرانى هاووڵاتییانى لێکەوتوەتەوە
کوردستان 01:43 PM - 2026-02-11
پێوانەکارى کارەبا
وکالة الانباء العیراقیة
کەمتر لە ساڵێکە دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پرۆژەی رووناکی، بە مەبەستی
دابینکردنی کارەبای 24 سەعاتی بۆ هاووڵاتییان، بەڵام لەم وەرزی زستانەدا هاووڵاتییان
بە هۆکاری زۆر هاتنەوەی پارەی کارەبا بۆیان هاواریان لێهەستاوە، هاووڵاتییان
دەڵێن، بڕی پارەی کارەبا زیادکراوە لە سەریان و وەزارەتیش لە وەڵامدا دەڵێت: نرخ
وەک خۆیەتی و هۆکارەکەی زیاد بەکارهێنانی بڕی کارەبایە.
حاجی قادر هاووڵاتییەکە، بۆ مانگی یەک ( کانوونی دووەمی 2026) بڕی 200
هەزار دینار پارەی کارەبای لە پرۆژەی رووناکی بۆ هاتووەتەوە، رایگەیاند: راستە
بەهۆی ئەوەی وەرزی زستانە و بەهۆیەوە بڕی زیاتر کارەبامان بەکارهێناوە، بەڵام
هەرچەندە لێکی دەدەمەوە 200 هەزار دینار زۆرە بەراورد بەو ئامێرە کارەباییانەی لە
ماڵەوە هەمانە، لەبەرئەوە هاتوومەتە فەرمانگەی کارەبا بۆئەوەی بە دواداچوونی بۆ
بکەم و لە راستی و دروستییەکەی دڵنیا ببمەوە.
وتیشى: مانگی 12ی ساڵی رابردوو تەنیا 55 هەزار دینارم بۆ هاتووەتەوە،
لە کاتێکدا هەر وەرزەکە زستان بووە و وەک ئەم مانگی یەکەی رۆیشت کارەبامان
بەکارهێناوە.
گرفتەکە هی زۆرینەیە
خەمەکەی حاجی قادر کێشەی بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی
هەرێمە لە سەرجەم ئەو شار و شارۆچکانەی پرۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە.
کاروان فەتاح هاووڵاتییەکی دیکە بوو، بۆ مانگی یەکی رابردوو، بڕی 385
هەزار دینار پارەی کارەبای بۆ هاتبووەوە، باسى لەوە کرد: بڕی پارەکە زۆرە و پێم
نادرێت، بەم بێ مووچەیی و بێکارییەی هەیە ئەو هەموو پارەیە لە کوێ بهێنم بۆئەوەی
بیدەم بە کارەبا، بە راستی ئەوەی لەگەڵ ئێمەی هاووڵاتیی دەکرێت ناڕەوایە.
ئەوەشى خستەڕوو: پێویستە لەسەر هەموو هاووڵاتییان داوای داشکاندنی
پارەی کارەبا بکەین، ئەگەر بە رێژەیەکی کەمیش بێت.
بڕینی کارەبای پرۆژەی رووناکی
لە پرۆژەی رووناکیدا تەنیا هاتنەوەی بڕێکی زۆر
پارە گرفتی بەشداربووانی نییە، بەڵکو بڕینی کارەبا لەسەر ئەو هاووڵاتییانەی دوای
ماوەیەکی دیاریکراو پارەکە نادەن کێشەیەکی دیکەیە.
سالار
کەریم هاووڵاتییەکی شاری هەولێرە، بەهۆی ئەوەی پارەی کارەبای نەداوە، کارەبای
ماڵەکەی بڕاوە، روونى کردەوە: بڕی 130 هەزار دینار پارەی کارەبا لە پرۆژەی رووناکی
قەرزار بووم و بەو هۆیەوە کارەباکەیان بڕیم، ماوەی دوو رۆژە پارەکەم داوە، هێشتا
هەر هاتوچۆم پێدەکەن و کارەبایان بۆ هەڵنەکردووینەتەوە.
وتیشى: خۆ لە خۆشیدا نییە کە پارەی کارەبام لە کاتی خۆیدا نەداوە،
فەرمانبەرم دوو مووچەی ساڵی رابردووم خوراوە و ئەمساڵیش ئەوە مانگی دووە و هێشتا
مووچە نەدراوە، کاتێک وەریدەگرین نازانین کام پێداویستی ژیانمانی پێ پڕبکەینەوە و
بەشی هیچ ناکات، بەڵام قسە بۆ کێ دەکەین و کێ هەیە گوێمان لێبگرێت؟.
روونکردنەوەی وەزارەتی کارەبا
دروستبوونی ناڕەزایی هاووڵاتییان لەبارەی زۆریی
هاتنەوەی پارەی کارەبای پرۆژەی رووناکی و دەنگۆی بەرزکردنەوەی نرخ لەلایەن
حکومەتەوە بەبێ ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتییان، حکومەتی ناچار بە روونکردنەوە کرد و
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند: هاوبەشانی کارەبا دڵنیا دەکەینەوە هیچ
گۆڕانکارییەک لە نرخەکانی کارەبای رووناکیدا نەکراوە و هەمان نرخی پێشووە کە بە
رێنمایی لە وەقائیعی کوردستاندا بڵاوکراوەتەوە، نرخەکانیش دیاریکراون و بۆ یەک
مانگ هەژمار دەکرێت و هیچ کێشەیەکیش لە ژێرخانی پێوەرە زیرەکەکاندا نییە.
سەبارەت بە هاتنەوەی بڕێکی زۆر پارە لە مانگی یەکدا بۆ هاوبەشانی
پرۆژەی رووناکی، وەزارەت دەڵێت: بەهۆی شەپۆلی سەرما و دابەزینی پلەکانی
گەرماوە زۆرێک لە هاوبەشان بڕی کارەبای زیاتریان بەکارهێناوە، لەبەرئەوە لەو
مانگەدا کرێی کارەبایان زیاتر بۆ هاتووەتەوە، ئەگەر هەر گرفتێکیش بۆ هەر هاوبەشێک
دروست بووبێت، ئەوا لە فەرمانگەکانی فرۆشتنی کارەبا، تیمی تایبەت چارەسەری گرفتەکە
دەکەن، ئومێدەوارین هاوبەشانی کارەبا بەپێی پێویست کارەبا بەکاربهێنن تاوەکو
نەبێتە بارگرانی لە سەریان.
ئاماژە بەوەشکراوە: بە شێوەیەکی نا ئاسایی، دوایین پارەدانی پسووڵەکان
رەنگدانەوەی خولێکی درێژترە کە بە تێکڕا پێکدێت لە 46 رۆژ، ئەمەش دەرئەنجامی
گواستنەوەیە لە سیستمەکاندا و دەبێت کەمتر رووبدات لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە،
لەگەڵ ئەوەشدا، خولێکی درێژتر هیچ جیاوازییەکی نییە لەوەی کە هاوبەشانی کارەبا
رۆژانە چەند پارە دەدەن.
لە کۆتایی روونکردنەوەکەی وەزارەتدا هاتووە: لەگەڵ زیادبوونی
بەکارهێنانی کارەبا بەهۆی سەرمای زۆرەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ
رێگەکانی کەمکردنەوەی بارگرانی دەکات.
پارەدانی کارەبا بە ئۆنلاین
نرخەکانی کارەبای ماڵان لە چوارچێوەی پرۆژەی
رووناکیدا دابەشکراون بەسەر پێنج ئاستدا، کە نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبا بۆ سەعاتێک
لە 72 دینارەوە دەستپێ دەکات و لە 1600 کیلۆواتدا نرخ بۆ هەر سەعاتێک کارەبا
دەبێتە 350 دینار.
لە دوایین زانیارییەکان لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکیدا، دوێنێ
سێشەممە، 10/2/2026 حکومەتی هەرێم پرۆژەی ئی پسوولە (E-Psule) ی راگەیاند کە حکومەت
دەڵێت: ماڵپەڕێكی خزمەتگوزاریی حكومییە بۆ پارەدان بە شێوەی ئۆنلاین، بۆ ئەم مانگە
هەر هاوبەشێکی کارەبا لە رێگەی ئەم پرۆژەیەوە پارەکەی بدات بە رێژەی
20 % داشکاندنی بۆ دەکرێت.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەی
رووناکی راگەیاند، بە مەبەستی گەیاندنی کارەبای 24 سەعاتی بۆ سەرجەم ماڵ و شوێنە
بازرگانییەکان تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026. لە رۆژی 14ـی ئایاری 2025 ئەنجومەنی
وەزیرانی هەرێم بە کۆی دەنگ بڕیاری پەسەندکردنی پرۆژەکەی دەرکرد و پاشان دەستکرا
بە جێبەجێ کردنی، ئێستا پرۆژەکە چوار ملیۆن و 500 هەزار هاوبەشی هەیە.
PUKMEDIA / کوردستانى نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12 -
قوباد تاڵەبانی: چالاكییە كلتووری و رۆشنبیرییەكان زیاتر دەبوژێنینەوە
02:25 PM - 2026-03-12 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
11:58 AM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
دوای سێ دەیە پێشەنگایەتی و خۆگونجاندن لەگەڵ سەردەمدا
01:51 PM - 2026-03-12
كێشەی ئەی تی ئێم-ەكانی هەژماری من بەردەوامە
12:22 PM - 2026-03-12
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
11:42 AM - 2026-03-12
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
10:43 AM - 2026-03-12
زۆرترین خوێنراو
-
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: گرنگە هەرێم و عیراق فاکتەری ئاشتی بن
کوردستان 11:58 AM - 2026-03-12 -
هاوكاری هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەكرێت
کوردستان 11:49 AM - 2026-03-12 -
لهگهروی هورمزهوه 20 ملیۆن بهرمیل نهوتی رۆژانه بۆ جیهان كهمدهكات
جیهان 11:42 AM - 2026-03-12 -
(المرصد) خەرمانی ساڵێکی بڵاو دەکاتەوە
کوردستان 11:06 AM - 2026-03-12 -
بانکی ناوەندی جیاوازیی نرخی دۆلاری کۆن و نوێ قەدەغە دەکات
کوردستان 10:43 AM - 2026-03-12 -
کەشناسی: بارانی مام ناوەند و پچڕپچڕ دەبارێت
کوردستان 10:30 AM - 2026-03-12 -
شەوی رابردوو 17 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەولێر
کوردستان 10:17 AM - 2026-03-12 -
بەردەڕەش و ئاکرێ بوونە دەروازەی راپەڕینی بادینان
کوردستان 09:48 AM - 2026-03-12





.jpg)

دابەزێنە

