riklam

قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئەرمینا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەکەنەوە

کوردستان 04:56 PM - 2026-02-11
قوباد تاڵەبانی و رۆبین سۆگۆیان باڵیۆزی ئەرمینا  لە عیراق راگەیاندنی جێگری سەرۆکوەزیران

قوباد تاڵەبانی و رۆبین سۆگۆیان باڵیۆزی ئەرمینا لە عیراق

قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە رۆبین سۆگۆیان، باڵیۆزی ئەرمینیا لە عیراق و لە دیدارێکیشدا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا کرد.

 قوباد تاڵەبانی لە پەڕەی رەسمی خۆی لە پلاتفۆڕمی لەفەیسبووک رایگەیاند: لەگەڵ رۆبین سۆگۆیان، باڵیۆزی ئەرمینیا لە عیراق باسمان لە پێویستیی کاری هاوبەش کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بە تایبەتیش لە بوارەکانی بازرگانی و کلتووریدا.

 ئاماژەی بەوەشکرد: هاوڕابووین مێژوویەکی دوور و درێژی پێکەوەژیانی هەردوو گەلی کورد و ئەرمەنی دەتوانێت دەروازەیەکی گرنگ بێت بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و پەیوەندیی بازرگانی و کلتووری لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا لەم قۆناغەدا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket