riklam

خالید شوانی: هیچ زیندانییەکی داعـ.ـش ناهێندرێتە هەرێمی کوردستان

عیراق 05:14 PM - 2026-02-11
خالید شوانی وەزیری دادی عیراق وەزارەتی داد

خالید شوانی وەزیری دادی عیراق

 وەزیری دادی عیراق رایدەگەیەنێت ئەو زیندانە فیدڕاڵیانەی لە هەرێمی کوردستانن،زیندانی تاوانکاریین، زیندانییەکانی داعـ.ـش تیرۆریستن، دووپاتیشی دەکاتەوە: هیچ زیندانییەکی داعـ.ـش ناهێندرێتە هەرێمی کوردستان.

خالید شوانی وەزیری دادی عیراق، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هیچ زیندانیکراوێکی داعـ.ـش کە لە سوریاوە گوێزراونەتەوە بۆ عیراق، ناهێندرێتە هەرێمی کوردستان.
راشیگەیاند: ئەو زیندانە فیدڕاڵیانەی لە هەرێمی کوردستانن لە سوسێ و چەمچەماڵ، زیندانی تاوانکاریین، زیندانییەکانی داعـ.ـش تیرۆریستن و لە زیندانێکی تایبەت دا لە بەغدا زیندانیی دەکرێن.

لە کۆتایشدا، خالید شوانی وەزیری دادی عیراق،  لە بارەی ژمارەی زیندانیکراوانی داعش کە لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە، ئاشکرای کرد : تا ئەمڕۆ پێنج هەزارو 46 زیندانیی داعـ.ـش لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عیراق.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket