riklam

ئەمریکا تۆمەتبارێکی دیکەی هێرشەکەی بەنغازی دەستگیر کرد

جیهان 11:40 AM - 2026-02-07
ساتی گەڕاندنەوەی بەکوش بۆ ئەمریکا میدیاکان

ساتی گەڕاندنەوەی بەکوش بۆ ئەمریکا

 نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) ئاشکرای کرد: زوبێر بەکوش کە تۆمەتبارە بە بەشداری لە هێرشەکەی ساڵی 2012ی سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە بەنغازی لیبیا، ئێستا لە ژێر دەستی ئەمریکادایە.

 وەزیری دادی ئەمریکا لە بارەی دەستگیرکردنییەوە، ئاشکرای کرد : بەکوش لەلایەن وڵاتێکی بیانییەوە ڕادەستی واشنتن کراوە.

 تۆمەتبارەکە ڕووبەڕووی سێ تۆمەتی سەرەکی دەبێتەوە: کوشتنی بە ئەنقەست، سووتاندنی باڵەخانە و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی.

ئەمە دووەم تۆمەتباری سەرەکییە، کە دەکەوێتە دەست ئەمریکا، دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 ئەحمەد ئەبو خەتالە وەک داڕێژەری هێرشەکە دەستگیرکرا و ئێستا سزای زیندانییەکەی وەردەگرێت.

 هێرشەکەی 11ی سێپتێمبەری 2012، بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لیبیا، بووە هۆی کوژرانی چوار ئەمریکی، کە کریستۆفەر ستیڤنس باڵیۆزی ئەوکاتەی ئەمریکا یەکێکیان بوو.

دۆسیەی بەنغازی تا ئێستاش وەک پرسێکی سیاسی گەرم لە نێوان کۆمارییەکان و دیموکراتەکان ماوەتەوە و ڕەخنە لە شێوازی پاراستنی کونسوڵخانەکە لە سەردەمی ئۆباما و هیلاری کلینتۆن دەگیرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket