riklam

عیراق پێشوازی لە دانوستانی ئێران و ئەمریکا دەکات

عیراق 08:40 PM - 2026-02-06
بینای وەزارەتی دەرەوەی عیراق وەزارەتی دەرەوە

بینای وەزارەتی دەرەوەی عیراق

وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت کردووە و ئەم گفتووگۆیانەی بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ کەمکردنەوەی دۆخی گرژی و کردنەوەی دەرگای گفتووگۆ ناساندووە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکیدا جەختی لەسەر پشتیوانیکردنی هەموو هەوڵێک کردووەتەوە کە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان و جێگیرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە بێت.

لە کۆتایشدا، وەزارەتی دەرەوە ستایشی رۆڵی دەسەڵاتدارانی  عومانی کرد لە میوانداریکردنی ئەم دانووستانانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ، دوای ڕاگرتنی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەمڕۆ 6ی2ی2026، گەڕێکی دیکەی دانوستاندنەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە چوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket