riklam

عەباس عیراقچی: رەوشی گفتوگۆکان باش و ئەرێنی بوون

جیهان 06:15 PM - 2026-02-06
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران میدیاکان

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان وەفدی ئەمریکا و ئێران لە مەسقەت رایگەیاند: گفتوگۆکان ئەرێنی بوون، دەتوانم بڵێم سەرەتایەکی باشە، ئاشکراشی کرد، دانوستانەکان بەردەوام دەبن.

عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی رەوشی دانوستانی ئەمڕۆی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا، رایگەیاند:  رەوشی گفتوگان باش و ئەرێنی بوون ، هەروەها دانوستانکاران بۆ راوێژکردن دەگەڕێنەوە وڵاتەکانیان.
ئاشکراشی کرد: رێکەوتووین لەسەر درێژەدان بە دانوستانەکان، لە چەند رۆژی داهاتووشدا وادە و شوێنی دانیشتنی داهاتوو دیاری دەکەین.


وەزیری دەرەوەی ئێران ، ئاماژەی بەوەشکردووە: دوای هەشت مانگی پڕ لە گێژاو، پرۆسەی گفتوگۆ دەستی پێکردووە و ئاڵنگاری گەورەمان بێمتمانەییە.

عێراقچی ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ چەند خولێکی کۆبوونەوە ئەنجام درا، دید و نیگەرانییەکانمان گەیاندرا، بابەتەکان لە کەشێکی زۆر باشدا گەیەنران، بە گشتی سەرەتایەکی باش بوو، بەڵام بەردەوامییەکەی پەیوەستە بە ڕاوێژکردن لە پایتەختەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە ، دوای ڕاگرتنی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، ئەمڕۆ 6ی2ی2026، گەڕێکی دیکەی دانوستاندنەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوە چوو.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket