riklam

رابەری عەلەوییەکانی سوریا: دەستەوەستان مەبن و پاڵپشتی برا کوردەکان بن

کوردستان 03:48 PM - 2026-01-22
شێخ غەزال غەزال، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوییەکان میدیاکان

شێخ غەزال غەزال، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوییەکان

شێخ غەزال غەزال، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوییەکان لە سوریا  لە پەیامێکیدا داوا لە عەلەوییەکانی سوریا و جیهان دەکات دەستەوەستان مەبن و پاڵپشتی برا کوردەکان بکەن، دووپاتیشی دەکاتەوە،  بە هێرش بۆ سەر کوردەکان کۆتایی ئێمەش دێت و سوریا دەبێتە کابوس بۆ هەمووان.

شێخ غەزال غەزال لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: شەری  کۆمەڵکوژکردنی کورد لەلایەن چەکدارانی حکومەتی سوریاوە، کارەساتبارە، رووداوە کارەساتبارەکانی کەناراوەکان و سوەیدا دژ بە دروزەکانمان بیر دەخاتەوە.

هەر لە پەیامەکەیدا داوا لە عەلەوییەکان لە سوریا و هەموو جیهان دەکات، دەستەوەستان نەبن بەرامبەر ئەوەی دژ بە کوردەکان پەیڕەو دەکرێت،چونکە ئەگەر خوا نەکردە بەسەر بەرخۆدانی هێزەکانی سوریادا سەربکەون، ئەوە کۆتایی ئێمەش لەسەر دەستی ئەوان دەبێت.

رابەری عەلەوییەکان روونیشی کردووەتەوە: بە سەرکەوتنی گروپە چەکدارەکان هیچ شکۆ و رێزێک بۆ عەلەوییەکان نامێنێت و چارەنوسی لاوەکانمان نادیار دەبێت و تەواو لاواز دەبین،بەمەش سوریا بۆ پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە دەبێتە کابوس.

لە کۆتایشدا، رابەری عەلەوییەکان دووپاتی کردووەتەوە کە پێویستە هەمووان کردەوەی گروپە چەکدارەکان رەتبکەینەوە و  بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە پشتگیری لە برا کوردەکانمان بکەن،وەک پێشتر و ئێستاش دەیڵێمەوە داواکاری ئێمە فیدڕاڵییە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket