riklam

داوا لە ئیلۆن مەسک دەکرێت ئینتەرنێتی ستارلینک بۆ کۆبانێ دابنێت

جیهان 10:34 AM - 2026-01-22
کۆبانێ PUKMEDIA

کۆبانێ

نوسەرێک داوا لە ئیلۆن مەسک دەکات ھێڵی ئینتەرنێت لە رێگای (ستارلینک)ەوە بۆ کۆبانێ دابینبکرێت، بۆئەوەی لە جیھان دانەبڕێت و کۆمەڵکوژییەکی بێدەنگ لە تاریکیدا روونەدات.

د. چۆمان هەردی، نووسەر و مامۆستای زانکۆ لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند: تکایە بە زووترین کات ئەم تویتەی خوارەوە شێربکەن، شاری کۆبانێ لە ٢١ی مانگەوە دابڕاوە لە جیهان، هێزە دڕندەکانی حکومەتی سوریا گەمارۆی شارەکەیان داوە، رێگاکانیان داخستووە و پەیوەندیی ئینتەرنێت و تەلەفۆنیان پچڕاندووە، شارەکە لە ئاو، کارەبا و خزمەتگوزارییەکان بێبەری کراوە، سووتەمەنی و خۆراکی دانیشتوان بەرەو نەمان دەچێت.

وتیشی: چاودێران ھۆشداری مەترسیی روودانی کۆمەڵکوژیی دەدەن، بێ ئینتەرنێت، نە شایەتحاڵ هەیە و نە چاودێر، تەنها بێدەنگی هەیە، بۆیە دابینکردنی ھێڵی ئینتەرنێت لە رێگای (ستارلینک)ەوە پرسی ژیان و نەمانە بۆ دانیشتوانی کۆبانێ، تکایە ئەم ئێکسە ئینگلیزییەی خوارەوە لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوبکەنەوە و یارمەتیی کۆبانێ بدەن بۆئەوەی لە جیھان دانەبڕێت و کۆمەڵکوژییەکی بێدەنگ لە تاریکیدا روونەدات.

(@elonmusk
Since Jan 21, 2026, Kobani—which survived ISIS in 2014—has been cut off by Syrian govt. Power, water & internet are down. Observers warn of a humanitarian disaster, even genocide. Without internet, there are no witnesses. Starlink could save lives. Urgently ask 4 access).

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket