عیراق 150 تیرۆرستی داعش لە سوریا وەردەگرێتەوە
عیراق 10:30 AM - 2026-01-22
میدیاکان
کەمپی هۆل
حکومەتی عیراق رایدەگەیەنێت 150 تیرۆرستی
داعشیان لە رەگەزنامەی عیراقی و بیانی لە سوریا وەرگرتووەتەوە و جێگری سەرۆکی
ئەنجومەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت،هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران میوانداری
وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندە سەربازییەکان دەکات.
سەباح نوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە
چەکدارەکانی عیراق رایگەیاند: ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی لە کۆبوونەوەی
نائاسایی خۆیدا، رەزامەندی نیشاندا بە وەرگرتنی ژمارەیەک لە تیرۆرستانی داعش کە پێشتر لە زیندانەکانی هێزەکانی سوریای
دیموکرات بوون.
دەشڵێت: لە قۆناغی یەکەمدا
150 تیرۆرستی داعشمان لە لایەنی سوریا وەرگرتەوە، کە خەڵکی عیراق و کەسانی بیانیان
تێدایە و دەستیان بە خوێنی هاووڵاتیانی سڤیل سورە، دواتریش ژمارەی قۆناغەکانی
دیکەی وەرگرتنی تیرۆرستان دیاریدەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، عەدنان فەیحان جێگری یەکەمی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا،
ئەنجومەنەکە لە دانیشتنێکی داخراودا میوانداری وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و فەرماندە
سەربازییەکان دەکات، بۆ ئەوەی ئاگاداری ئامادەیی تەواوی هێزە ئەمنییەکان و پلانی
بڵاوەپێکردن بین، بەتایبەت لەو دۆخەی کە
باس لە هەڵاتنی چەندین تیرۆرست لە زیندانەکانی نزیک سنوور دەکرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

