riklam

سەرۆکی پێشووی کۆریای باشور بە پێنج ساڵ زیندانی سزا درا

جیهان 10:59 AM - 2026-01-16
ۆن سوک یۆل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشور میدیاکان

ۆن سوک یۆل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشور

ئەمڕۆ 16ی1ی2026،دادگایەکی کۆریای باشور ، بە تۆمەتی سەپاندنی یاسای سەربازی، سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەر یۆن سوک یۆل، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیدا سەپاند.

دادگای ناوچەی ناوەندی سیئۆل  بڕیاری کۆتایی لەو تۆمەتانەدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی پێشووی کۆریای باشور کرابوون و تایبەت بوون بەو دۆخەی کە لە مانگی 12ی ساڵی 2024 لە وڵات روویدا و بەهۆیەوە گرژی دروستبوو، سەرۆکی ئەوکاتیش بڕیاریدا یاسای سەربازی لەسەرانسەری وڵات پەیڕەو بکرێت.

سەرۆکی پێشووی کۆریا چەند مانگێکە دەستبەسەرە، ئەمەش دوای ئەو قەیرانە سیاسییە هات کە لە 3ی1ی2024 ئەو وڵاتەی گرتەوە و سەرۆکی وڵات بەهۆیەوە یاسای سەربازی سەپاند و دامەزراوە مەدەنییەکانی راگرت، کە بووە هۆی ناڕەزایەتی جەماوەری و پاشان پەرلەمان  بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە هەنگاوی بەپەلەی هاویشت.

ئەمە یەکەمجار نییە، کۆریای باشور، سەرۆکی وڵاتەکەی سزادەدات، ساڵی 1996سەرۆک کۆمارەکانی پێشوو چون دوو-هوان و ڕۆه تای وو بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی و گەندەڵی  و بە تۆمەتی پەیوەندییان لەگەڵ کودەتا سەربازییەکەی ساڵی 1979 و ڕووداوەکانی دواتردا سزا دران.

چون دۆ-هوان سەرەتا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، دواتر سزاکە بۆ زیندانی هەتاهەتایی کەمکرایەوە، لەکاتێکدا ڕۆح تای سزای 22 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، دواتر بۆ 17 ساڵ و نیو کەمکرایەوە، بەڵام لە ساڵی 1997 کیم یۆنگ سام سەرۆکی ئەوکات بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەرکردن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket