riklam

ترەمپ پێکهێنانی ئەنجومەنی ئاشتی غەزەی راگەیاند

جیهان 09:51 AM - 2026-01-16
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا میدیاکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێکهێنانی ئەنجومەنی ئاشتی غەزەی ڕاگەیاند و دووپاتیکردەوە بەم نزیکانە ئەندامانی ئەنجومەنەکە رادەگەیەنن پشتگیری خۆیشی بۆ حکومەتێکی تەکنۆکرات راگەیاند.

ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیال بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: بە شانازییەوە پێکهێنانی ئەنجوومەنی ئاشتی غەزە ڕادەگەیەنم، کە بەم نزیکانە ناوی ئەندامەکانی ڕادەگەیەنرێن.

ترەمپ ئەنجومەنەکەی بە گەورەترین و بەناوبانگترین ئەنجومەنی هەموو سەردەمەکان ناوبرد.

ترەمپ لە پۆستێکی دیکەدا پشتیوانی خۆی بۆ لیژنەی نیشتمانیی بۆ بەڕێوەبردنی غەزە دەربڕی ، هاوکات قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەزەی راگەیاند کە لە 20 خاڵ پێکدێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، وەک سەرۆکی ئەنجومەنی ئاشتی پشتیوانی لە "حکومەتی تەکنۆکراتی دەستنیشانکراوی فەلەستین.

 لە کۆتایشدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند حەماس بەرێگای ئاشتی یان بە زۆر دەستبەرداری چەک دەبێت و باوەڕی خۆیشی بە دەستەواژەی "ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە"ی دووپاتکردەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket