riklam

فراكسیۆنەکانی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ ماکرۆن: لە حەلەب تاوانی جەنگ ئەنجامدراوە

کوردستان 03:45 PM - 2026-01-14
ماكرۆن لە پەرلەمانی فەڕەنسا FRANCE24

ماكرۆن لە پەرلەمانی فەڕەنسا

پارتە فەڕەنسییەکان رایدەگەیەنن لە حەلەب گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە و داواش لە ئیمانوئێڵ ماکرۆن سەرۆکی وڵاتەکەیان دەکەن ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر.

سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی سێ پارتی سیاسی لە فەڕەنسا و نوێنەرانی گرووپی کاری کوردی، نامەیەکیان ئاراستەی ماکرۆن کردووە و تێیدا جەختدەکەنەوە، کە ئەوەی لە حەلەب ڕوویداوە (تاوانی جەنگ) بووە.

داواش لە فەڕەنسا دەکەن بە شێوەیەکی بەپەلە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا و نەتەوەیەکگرتووەکان دەستوەردان بکات و رێگری لە تاوانی گروپە چەکدارەکان بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket