چەکدارانی سوریا هێرشەکانیان دەستپێکردەوە
کوردستان 10:15 AM - 2026-01-13
میدیاکان
دەروازەی دێرحافر
چەکدارانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هێرشیان
کردە سەرخاڵێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ئەبو حەمام لە رۆژهەڵاتی دێرەزور، هەسەدەش
بە توندی وەڵامی هێرشەکەیانی دایەوە، روانگەی سوریش ئاماری نوێی قوربانیانی گەڕەکە
کوردنشینەکەی حەلەبی بڵاوکردەوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، چەکدارانی
سەر بە حکومەتی دیمەشق بە بەکارهێنانی چەکی جۆری رەشاش هێرشەکەیان ئەنجامداوە، بەڵام
تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئاشکرا نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەم پێشهاتە هاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی
گرژیی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزور کە چەکدارانی سەر بە حکومەتی دیمەشق لە
ئامادەباشی تەواودان.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتی
سوریا رایگەیاند، هەسەدە جموجۆڵی سەربازی لە دەوروبەری
مەسكەنە و دێر حافر هەیە، بەڵام هەسەدە بانگەشەی وەزارەتەکەی رەتکردەوە و
رایگەیاند: بەدواداچونیان بۆ لێدوانە چەواشەكارییەكانی
وەزارەتی بەرگریی حكومەتی دیمەشق كردووە سەبارەت بە دۆخی مەیدانی لە دەوروبەری
مەسكەنە و دێر حافر، بۆیە جەخت دەكەینەوە هیچ جموجوڵ و كۆكردنەوەیەكی هێزیان لەو
ناوچانە نییە و سەرجەم ئەو دەنگۆیانە بێ بنەمان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو جوڵە سەربازییانەی لە ئێستادا لە ناوچەكە
هەن، پەیوەندییان بە خودی هێزەكانی حكومەتی دیمەشقەوە هەیە.
پەیوەست بە دۆخی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ
مەقسود لە حەلەب، ڕوانگەی سوری بڵاویکردەوە، لە یەکەم ڕۆژی هێرشی چەکدارەکان
بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب،ژمارەی شەهیدەکان گەیشتووەتە 39 کەس کە، 26شەهیدیان
هاووڵاتی سڤیلن و لەناویاندا 7 ژن و 5
منداڵ هەیە، هاوکات 20 شەهید لە شێخ
مەقسوود،کە 5 ژن و 4 منداڵ لەناویاندا هەیە، لە ناوچەی ئەلمیدان 4 کەس شەهید بوون، کە 2
ژن و منداڵێکیان تێدایە،ئەمە جگە لەوەی دوو کارمەند لە
ستافی نەخۆشخانەی عوسمان لە گەڕەکی ئەشرەفیە شەهید بوەون و 13 شەهیدیش لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هەیە.
پەیوەست بە ژمارەی بریندارەکان،
روانگەکە ئاشکرایکردووە نزیکەی ١١٥ کەسیش بریندار بوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵن.
هەربەپێی ڕوانگەی سوری 24 چەکداری
سەر بە حکومەتی دیمەشق کوژراون.
هاوکات تاوەکو ئێستا 300 کەس
بێسەروشوێنن و زیاتر
لە 155 هەزار هاووڵاتی ئاوارە بوون کە زۆربەیان کوردن و لە ناوچەکانی دیکەی حەلەب
و باکووری سووریا لە دۆخێکی مرۆیی خراپدا دەژین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عیراق 91 کەس دەستگیردەکات کە یارییان بەنرخی دۆلار کردووە
11:57 AM - 2026-01-13 -
کەشناسی هەرێم: لە سەنتەری سلێمانی و دهۆک بەفر دەبارێت
10:51 AM - 2026-01-13 -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
09:25 AM - 2026-01-13 -
بەداهاتی كارەبای سلێمانی 78 پرۆژە دەستبەکاربوون
07:40 PM - 2026-01-12
ئەمانەش ببینە
تەمومژ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی رادەگرێت
10:02 PM - 2026-01-12
سەرۆک بافڵ و سەرۆک وەزیران تەئکید لەپابەندبون بە دەستوور دەکەنەوە
03:21 PM - 2026-01-12
سەرۆک بافڵ: گەیشتن بەحکومەتێکی خزمەتگوزار ئامانجمانە
02:57 PM - 2026-01-12
سهرچاوهیهكی یاسایی: دۆسیهی لاهور جهنگی تهنها بۆ وردبینی دهڕواته ههولێر
12:27 PM - 2026-01-12
زۆرترین خوێنراو
-
تەمومژ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی رادەگرێت
کوردستان 10:02 PM - 2026-01-12 -
بەداهاتی كارەبای سلێمانی 78 پرۆژە دەستبەکاربوون
کوردستان 07:40 PM - 2026-01-12 -
سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: خەتاب عومەر فەرماندەی رۆژە سەختەکان بوو
ی ن ک 04:03 PM - 2026-01-12 -
سەرۆک بافڵ و سەرۆک وەزیران تەئکید لەپابەندبون بە دەستوور دەکەنەوە
کوردستان 03:21 PM - 2026-01-12 -
سەرۆک بافڵ: گەیشتن بەحکومەتێکی خزمەتگوزار ئامانجمانە
کوردستان 02:57 PM - 2026-01-12 -
سهرچاوهیهكی یاسایی: دۆسیهی لاهور جهنگی تهنها بۆ وردبینی دهڕواته ههولێر
کوردستان 12:27 PM - 2026-01-12 -
ناردنی مووچە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت
کوردستان 11:08 AM - 2026-01-12 -
کوردستانی نوێ ، چەپکە گوڵەکەی سەرۆك مام جەلالیشە
بیروڕا 10:54 AM - 2026-01-12



.jpg)
.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

