riklam

نرخی نەوت بەرزبووەوە

جیهان 09:25 AM - 2026-01-13
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت میدیاکان

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت

ئەمڕۆ 13ی1ی2026، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و هۆکارەکەشی بۆ گرژیی سیاسی و ناسەقامگیری بازاڕی وزە دەگەڕێتەوە.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت کە دەکاتە بەرزبوونەوەی بەڕێژەی 0.31%، هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساسیش گەیشتووەتە 59 دۆلار و 70 سەنت و بەڕێژەی 0.34% بەرزبووەتەوە.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ گرژی و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامی جەنگی ئۆکراین- روسیا دەگەڕێتەوە، کە مەترسی کەمبوونەوەی دابینکردنی وزەی لێدەکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket