خاتوو شاناز: ساڵی نوێ مایەی خۆشگوزەرانی و کامەرانی بێت بۆ گەلەکەمان
کوردستان 01:04 PM - 2026-01-01
PUKMEDIA
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق پەیامی پیرۆزبایی ساڵی نوێی بڵاوکردەوە، رایگەیاند: هیوام وایە خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و ئاسودەیی روو لە وڵاتەکەمان بکات و هەمووان بە ئاشتی بژین.
کەئەمە دەقەکەیەتی:
بە ئومێد و هیوایەکی زۆرەوە ئەڕوانمە دەستپێکی ساڵێکی نوێ و بەگەرمی پیرۆبایی لە هەموو گەلانی عێراق ئەکەم.
ساڵی ٢٠٢٥مان بە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکانەوە بەڕێکرد. ناچینە ساڵی نوێوە ئەگەر درود بۆ قوربانییەکانمان نەنێرین.
لە بەردەم ساڵی نوێدا، هێشتا دڵم لای لێقەوماوانی کارەساتە سروشتییەکەی چەمچەماڵە و هیوادارم لە ٢٠٢٦دا کەمێک لە خەم و ئازاریان بڕەوێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی لە عێراق بەرەو پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ هەنگاو ئەنێین، بەڵام بە داخەوە لە هەرێمی کوردستان ئەمساڵمان بە بێ حکومەتی نوێ و پەرلەمانی نوێ تێپەڕاند. تەمەننا ئەکەم تەمەنی ئەم بێ پەرلەمانی و بێ حکومەتییە لە هەرێم بەزوویی کۆتایی بێت و بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی هەرێم نەمێنن.
ئاواتەخوازم ساڵی نوێ پڕۆسەی چارەسەری لە تورکیا بەئەنجام بگات و ئاشتی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت.
لە خوا ئەپاڕێمەوە خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان، کە داعشیان وەک گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی تێکشکاند، لەساڵی نوێدا بە سەربەرزی و بە ئارامی و ئاشتی لەگەڵ هەموو گەلانی ئەو وڵاتە بژین.
هەروەها هیوادارم گەلانی ئێران و بەتایبەت خوشک و براکانم لە رۆژهەڵات لەو هەموو میحنەتەی تێی کەوتوون بەتایبەت میحنەتی گرانی و باری سەختی ئابوری و دژواری ژیان ، رزگار ببن.
بەداخەوە ئەم یەک دوو ساڵە شەڕێکی نەگریس بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە و لە ئەنجامدا هەزاران منداڵ لە غەزە و لە رۆژئاوای کوردستان و زۆر شوێنی تر ، شەهید یان بریندار، یان بێ خانە و لانە بوون. ناکرێ دڵمان لای ئەو منداڵانەش نەبێت و ئومێدی ئەوە نەخوازین کە ئەمساڵە نوێیە، مژدەی ئارامی و ئاسودەیی بۆ ئەوان و بۆ هەموو جیهان و نەتەوەکانی تر پێ بێت.
بۆ ساڵی نوێ هیوام وایە خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و ئاسودەیی روو لە وڵاتەکەمان بکات و هەمووان بە ئاشتی بژین.
جارێکیتر هاتنی ساڵی نوێ پیرۆز بێت.
PUKMEDIA
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
هەواڵی زیاتر
-
هەوڵەكان بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی 100 هەزار دیناریی خانەنشینان بەرەوامن
10:12 PM - 2026-01-18 -
جوتیارانی ههرێم ههژماری بانكیان بۆ دهكرێتهوه
04:50 PM - 2026-01-18 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و عیراق گرێدراوی یەکترن
04:39 PM - 2026-01-18 -
هۆکاری پچڕانی کارەبا لە سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
04:24 PM - 2026-01-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:06 AM - 2026-01-19 مەزڵوم عەبدی: جەخت لەدەستكەوتەكانی گەلەكەمان دەكەینەوەو تایبەتمەندییەكانی دەپارێزین
هەسەدە و دیمەشق رێككەوتننامەیەكی 14 خاڵیان ئیمزا كرد
07:28 PM - 2026-01-18
قوباد تاڵەبانی: كۆمەڵگای نێودەوڵەتی گەرەنتی مافەكانی كورد لەسوریا بكات
07:08 PM - 2026-01-18
قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: کورد داوای سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن
03:51 PM - 2026-01-18
مەزڵوم عەبدی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ تۆم باراک و ئەحمەد شەرع گەیشتە دیمەشق
01:54 PM - 2026-01-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: کورد داوای سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن
کوردستان 03:51 PM - 2026-01-18 -
دوو عەلی لە یەمەنێکدا جێیان نابێتەوە
بیروڕا 03:25 PM - 2026-01-18 -
مەزڵوم عەبدی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ تۆم باراک و ئەحمەد شەرع گەیشتە دیمەشق
کوردستان 01:54 PM - 2026-01-18 -
ڕفعەت عەبدوڵا: برەودان بەتوانای كادران و چالاكردنەوەی ئۆرگانەكان پێویستیی قۆناغەكەیە
ی ن ک 01:48 PM - 2026-01-18 -
هێرشەکانی سوریا مەترسی لەسەر کەمپەکانی هۆل و رۆژ دروستدەکات
کوردستان 01:31 PM - 2026-01-18 -
عومەر شێخ موس: بارودۆخی ناوچەكە یەكبوونی زیاتر لەكورد دەخوازێت
ی ن ک 01:05 PM - 2026-01-18 -
نامەیەکی کراوە بۆ دەنیزەکان
بیروڕا 10:56 AM - 2026-01-18 -
ئیدارەی خۆسەر داوای چەک هەڵگرتن لە هاووڵاتیان دەکات
کوردستان 10:42 AM - 2026-01-18







دابەزێنە

