riklam

بەڕ‌ێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی خەڵاتی ماندێلای پێبەخشرا

کوردستان 02:56 PM - 2025-12-30
بەڕ‌ێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی خەڵاتی ماندێلای پێبەخشرا PUKMEDIA

بەڕ‌ێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی خەڵاتی ماندێلای پێبەخشرا

كوردستان

تۆڕ‌ی دادپەروەری بۆ بەندییەكان، خەڵاتەكانی ماندێلای  بەخشییە ئەو كەسایەتی و دەزگایانەی كەڕ‌ۆڵیان لەباشتركردنی رەوشی و چاكسازی و زیندانییەكان لە عیراق هەبووە، لەوانەش بەڕ‌ێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی، سەرۆكی فەرمانگەی كاروباری یاسایی لەدیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و زەیتۆ شەمسەدین لەنوسینگەی مافی مرۆڤ.

ئەمڕ‌ۆ سێ شەممە 30 ی كانوونی یەكەمی 2025، لەهۆتێل ڤان رۆیاڵ لە هەولێر، لەكۆنگرەیەكی ر‌ۆژنامەوانیدا تۆڕ‌ی دادپەروەری بۆ بەندییەكان هەستا بەدابەشكردنی خەڵاتەكانی ماندێلا كە ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو كەسایەتی و دەزگایانەی كە ر‌ۆڵیان هەبووە لەباشتركردنی رەوشی و چاكسازی و زیندانییەكان لە عیراق، لەوانەش  ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان بەڕ‌ێوەبەری گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی لەگەڵ د.غازی سابر دزەیی سەرۆكی فەرمانگەی كاروباری یاسایی لەدیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و زەیتۆ شەمسەدین لەنوسینگەی مافی مرۆڤ (یۆنامی) براوەی ئەمساڵی خەڵاتی ماندێلا بوو، هەروەها لەلایەن شوان سابر گەردی سەرۆكی تۆڕ‌ی دادپەروەری بۆ بەندییەكان خەڵاتەكان دابەشكران.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket