زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سنوری سلێمانی بووە
کوردستان 01:10 PM - 2025-12-30
BBC
بارانبارین
لەماوەی 24
سەعاتی رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای
سلێمانی بووە، کە 30 ملم باران باریوە، کەمترین رێژەی بارانبارینیش لەزۆرێک لە
ناوچەکانی سەر بەپارێزگای دهۆک بووە, کە رێژەکەی سفرە.
بەڕێوەبەرایەتی
گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا زۆرترین رێژەی بارانبارینی
24 سەعاتی رابردووی هەرێمی راگەیاند و بەپێی راگەیەندراوەکە زۆرترین رێژەی باران لە
قەزای پێنجوێنی سەربە پارێزگای سلێمانی بووە، کە 30 ملم بووە، کەمترین رێژەی
بارانبارینیش لەزۆرێک لە ناوچەکانی سەر بەپارێزگای دهۆک بووە کە رێژەکەی سفرە.
بەپێی
زانیارییەکان ئەو شوێنانەی کەشوهەوا تێیدا ساردە و کەشی بارانبارین تێیدا زاڵە و
لەناو لیستەکەدا رێژەی بارانی کەمە، بەهۆی بارینی بەفرەوەیە لەو ناوچانە.
هاوکات لە
ناوچەکانی پیرمام و خەبات و شەقلاوە و کۆیە و سیدەکان و دیبەگە و چۆمان و خەلیفان و
بەنداوی دوین و چەمچەماڵ و دوکان و بازیان و رانییە و قەڵادزێ و چوارقورنە و چەندین ناوچەی سەر بە پاریزگاکانی هەرێم لەسەروو
10 ملیمەوە بووە.
هاوکات بەشێکی
تر لەناوچەکانی سەر بە پارێزگاکانی هەرێم لەخوار و 10 ملم یاخود هەر بارانیان تێدا
نەباریوە.
بەپێی
پێشبینییەکانی کەشناسیش بەفر و باران تا کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی نوێ
بەردەوام دەبێت و بەو پێیەش رێژەی بارانبارین لەهەرێم بەرزدەبێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانى عیراق سەرۆکی دەستەی نیشتمانى وەبەرهێنانی لە پۆستەکەی دوورخستەوە
05:53 PM - 2026-07-09 -
دیالە.. دزینی کەرەستەی کارەبا بە بەهای زیاتر لە 2 ملیار دینار ئاشکرا کرا
04:09 PM - 2026-07-09 -
بەهەوڵی پەرلەمانتارێكی یەكێتی بڕیاری داخستنی خوێندنگە كوردییەكانی خانەقین رادەگیرێت
02:32 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
12:25 PM - 2026-07-09
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: هاوکاری فەرەنسا و ئەڵمانیا لەبیرناکەین
08:02 PM - 2026-07-09
شەش پەرلەمانتارى نوێى عیراق سوێندى دەستووریان خوارد
06:25 PM - 2026-07-09
دواخستنی پێكهێنانی حكومهت ههرێم بهرهو كوێ دهبات ؟
03:00 PM - 2026-07-09
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
02:07 PM - 2026-07-09
زۆرترین خوێنراو
-
مووچەی هەرێم لەنێوان نەبوونی پارەی كاش و نەناردنی داهاتدا پەكخراوە
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-09 -
سەیفوڵا عەلی: بەسەرکردنەوەی تێکۆشەران کارێکی پڕ لەوەفادارییە
کوردستان 12:25 PM - 2026-07-09 -
خۆسەپاندن ل بـن سیبەرا یاسا و شەرعیەتێ!
بیروڕا 12:08 PM - 2026-07-09 -
ئەمریکا و ئێران خەریکە دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سفر
جیهان 11:21 AM - 2026-07-09 -
چیرۆکێک بۆ هەموو نەتەوەکان
بیروڕا 11:14 AM - 2026-07-09 -
بلومبێرگ: هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەتەواوی پەکیکەوتووە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-09 -
عیماد ئەحمەد بۆ نێچیرڤان بارزانی: خەڵاتی راستەقینەت متمانەیە لە دڵی خەڵکدا
کوردستان 10:15 AM - 2026-07-09 -
کەشناسی.. لەسبەینێوە شەپۆلی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات
کوردستان 09:57 AM - 2026-07-09







دابەزێنە

