riklam

روسیا بۆ وەستانی جەنگ سێ مەرجی هەیە

جیهان 09:34 AM - 2025-12-30
ئاڵای روسیا و ئۆکراین میدیاکان

ئاڵای روسیا و ئۆکراین

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا سێ مەرجی وڵاتەکەی بۆ وەستانی جەنگ لەگەڵ ئۆکراین ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت: ئەم داواکاریانە بنەڕەتین و سازشیان لەسەر ناکەین.

وەزیری دەرەوەی روسیا نوێترین هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر وەستانی جەنگی روسیا- ئۆکراین راگەیاند و سێ مەرجی نوێی ئاشکرا کرد، کە یەکەمیان بریتی یە لەوەی دان بەو دۆخەی ئێستادا بنرێت کە بەهۆی ئۆپراسیۆنەکانی وڵاتەکەیەوە هاتووەتە کایەوە و داوای کرد بە رەسمی دان بنرێت بەوەی کە هەر یەک لە نیمچە دوورگەی قرم و سیڤاستۆپۆل، کۆماری دۆنێتسک، کۆماری لوهانسک و ناوچەی زاپۆریژیا و خێرسۆن بەشێکن لە خاکی روسیا.

 پەیوەست بە مەرجی دووەمیش، لاڤرۆڤ ئاشکرای کردووە: پێویستە گەرەنتی ئەمنی بە روسیا بدرێت، کە پشت ئەستور بە یاسا بێت و گەرەنتی بکەن کە ململانێکان دووبارە نابنەوە.
 کۆتا مەرجی روسیاش ئەوەیە، ئۆکراین نەچێتە ناو هیچ هاوپەیمانییەکی سەربازی و نەبێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی و وڵاتانی ناتۆش خاکەکەی بە مەبەستی سەربازی بەکار نەهێنن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، جەنگی ئۆکراین- روسیا لە مانگی شوباتدا پێدەنێتە ساڵی پێنجەمییەوە و روسیا زیاتر لە %21ی خاکی ئۆکراینی کۆنترۆڵکردووە و ئۆکراینیش بە مەرجی وەرگرتنەوەی ئەو ناوچانە ئامادەیە جەنگ رابگرێت، بۆیە تاوەکو ئێستا بەرەو پێشچوونێکی ئەوتۆ لە وەستانی جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەدینەهاتووە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket