یەمەن باری نائاسایی راگەیاند و داواشی کرد ئیمارات خاکەکەی جیهێڵێت
جیهان 10:44 AM - 2025-12-30
سەرۆکایەتی یەمەن
رەشاد عەلیمی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەمەن
رەشاد عەلیمی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەمەن باری
نائاسایی لە وڵاتەکەی راگەیاند و تەواوی سنووری وڵاتەکەی داخست و داوای لە
ئیماراتیش کرد بە زووترین کات خاکی وڵاتەکەی جێبهێڵێت.
کەمێک پێش ئێستا رەشاد عەلیمی، رێککەوتنامەی
هاوبەشی بەرگری لەگەڵ ئیمارات هەڵوەشاندەوە و داواشی لەو وڵاتە کرد لە ماوەی 24
سەعاتدا تەواوی هێزەکانی لە یەمەن بکێشێتەوە.
هاوکات، باری نائاسایی لە تەواوی وڵات بۆ
ماوەی 90 رۆژ راگەیاند و بەپێی ماڵپەڕی ئاژانسی سەبا، ئەگەری هەیە ماوەکە درێژ
بکرێتەوە.
هەر بەپێی بڕیارەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی
سەرکردایەتی سەرۆکایەتی یەمەن، تەواوی سنوورەکانی وڵات بە وشکانی و ئاوی و
ئاسمانییەوە بۆ ماوەی 72 سەعات دادەخرێت.
ئەم کاردانەوەی یەمەن دوای ئەوە دێت، کە لیوا
تورکی مالیکی وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان رایگەیاند: رۆژانی شەممە و یەکشەممە دوو کەشتی
لە بەندەری فەجیرەوە بۆ بەندەری مەکلا بەڕێکەوتوون بەبێ ئەوەی مۆڵەتی رەسمیان
هەبێت، هەروەها هەردوو کەشتییەکە سیستمی دیاریکردنی شوێنیان کوژاندووەتەوە و
ژمارەیەکی زۆری چەکیان بۆ پاڵپشتی لە هێزەکانی ئەنجومەنی راگوزەری باشور
گواستووەتەوە.
دەشڵێت: بۆ پاراستنی هاووڵاتیان سڤیل،
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئاسمانیدا تەواوی ئەو چەکانە بە ئامانج گیران و
دواتریش ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجامدراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

