ئەمڕۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی دەکرێتەوە
عیراق 09:03 AM - 2025-12-30
راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران
ئەمڕۆ 30ی12ی2025، بڕیارە ئەنجومەنی
نوێنەرانی عیراق درێژە بە دانیشتنەکەی بدات و لە خولی سێیەمی دەنگداندا پۆستی
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنەکە یەكلایی بکاتەوە.
دانیشتنی خولی
سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی جێگری دووەم پاشنیوەڕی
ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت، ئەمەش دوای ئەوە دێن شەوی رابردوو، لە خولی یەكەم و دووەمى
دەنگداندا هیچ كام لە رێبوار كەریم كاندیدی رەوتی هەڵوێست و شاخەوان عەبدوڵڵا كاندیدی پارتی نەیانتوانی
دەنگی پێویست بەدەستبهێنن، كە پێویستە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە دەنگی زۆرینەی رەها بهێنن، کە 166
دەنگە و نیوە +یەكی دەنگی ژمارەی پەرلەمانتارانە.
لە خولی یەکەمی
دەنگداندا رێبوار کەریم 153 دەنگ و شاخەوان عەبدوڵڵا 119 دەنگی بەدەستهێناوە و 21
دەنگيش پووچەڵ بوون، هاوکات لە خولی دووەمدا، رێبوار کەریم 156 دەنگ و شاخەوان
عەبدوڵڵا 102 دەنگی بەدەستهێناوە و 22 دەنگيش پووچەڵ بوون.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، لە یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا كە 306
پەرلەمانتار ئامادەبوون، هەیبەت حەلبوسی كاندیدی حزبی تەقەدوم بە بەدەستهێنانی 208
دەنگ وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و عەدنان فەیحان كاندیدی
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانیش بە بەدەستهێنانی 177 دەنگ بە جێگری
یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنەكە هەڵبژێردران.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
12:34 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
09:25 AM - 2026-02-27
ئەمانەش ببینە
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
05:37 PM - 2026-02-27
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
02:55 PM - 2026-02-27
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
12:08 PM - 2026-02-27
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 19 ملیار دینارە
08:34 AM - 2026-02-27
زۆرترین خوێنراو
-
ئێران هەناردەى گازى سروشتى بۆ عیراق دەستپێکردەوە
عیراق 05:37 PM - 2026-02-27 -
بۆچی ئەمڕۆ پاکستان دژی تاڵیبانی ئەفغانستان دەجەنگێت؟
جیهان 02:55 PM - 2026-02-27 -
رۆژی 25ی2، ریفراندۆمێکی دیکەی سەنگ و خۆشەویستیی سەرۆك مامجەلال
بیروڕا 02:17 PM - 2026-02-27 -
عەباس عێراقچی: بەرەو پێشچوونی باش لە دانوستانەکاندا هەیە
جیهان 01:49 PM - 2026-02-27 -
ئەمریکا شەش هەزار پەنابەرى سوریا دیپۆرت دەکاتەوە
جیهان 12:34 PM - 2026-02-27 -
ئۆجەلان: بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی پێویستمان بە هەنگاوی یاساییە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-27 -
بەفر و باران دەبارێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
کوردستان 10:41 AM - 2026-02-27 -
گرژییەکانی نێوان پاکستان و ئەفغانستان پەرە دەسێنێت
جیهان 09:25 AM - 2026-02-27




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

