riklam

عەلەوییەکانی سوریا داوای فیدڕاڵی دەکەن و هێزە ئەمنییەکانیش بەتوندی وەڵامیان دەدەنەوە

جیهان 04:11 PM - 2025-12-28
هاووڵاتیانی عەلەوی داوای فیدراڵی دەکەن روانگەی سوری

هاووڵاتیانی عەلەوی داوای فیدراڵی دەکەن

کەمێک پێش ئێستا عەلەوییەکانی سوریا لەسەر داوای شێخ غەزال غەزال، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوییەکان لە سوریا دەستیان بەخۆپیشاندان کرد و داوای فیدراڵی سیاسیان کرد، روانگەی سوریش ئاشکرای دەکات هێزە ئەمنییەکان بەتوندی وەڵامیان داونەتەوە و بەهۆیەوە دوو خۆپیشاندەر کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون.


کەمێک پێش لە شارەکانی حومس و لازقیە و جەبلە و تەرتوس و حەما خۆپیشاندانی فراوانی عەلەوییەکان دەستیپێکرد و داوای فیدراڵی سیاسیان بۆ ناوچەکانی خۆیان کرد، بەڵام بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بە توندی رووبەڕووی خۆپیشاندەران وەستاونەتەوە و بەهۆیەوە دوو خۆپیشاندەر لە لازقیە کوژران و دەیانی دیکەش بریندار بوون.

خۆپیشاندانەکە بریارە ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بێت و رۆژانە لە سەعات 12ی دوانیوەڕۆوە هاووڵاتیانی عەلەوی ڕوو لە گۆڕەپان و مەیدانی شارەکان بکەن و داوای فیدراڵی بۆ ناوچەکانیان بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket