riklam

ئەو باخانە لابران کە بوونە هۆی دروستبوونی لافاوەکەی چەمچەماڵ

کوردستان 09:51 AM - 2025-12-24
سەردانکردنی قوباد تاڵەبانی بۆ چەمچەماڵ نوسینگەی رۆژنامەوانی قوباد تالەبانی

سەردانکردنی قوباد تاڵەبانی بۆ چەمچەماڵ

قوباد تاڵەبانی

لەچوارچێوەی ئەو بڕیارانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەسەردانیدا بۆ چەمچەماڵ دەریکردن، بڕیاردرا بە لادانی ئەو باخانەی سەر پۆندی بانی مەقان، کە بووبوونەوە هۆی گۆڕینی رێڕەوی ئاوی ناوچەکە و هۆکارێک بوون بۆ دروستبوونی لافاوی چەند رۆژی رابردوو.

شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەشی زۆری باخەکانی سەر پۆندی بانی مەقان، کە بەشێوەی نایاسایی دروستکرابوون، بووبوونەوە هۆی گۆڕینی رێڕەوی ئاوی ناوچەکە و هۆکارێک بوون بۆ دروستبوونی لافاوی چەند رۆژی رابردوو، لابران.

راشیگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا، هەڵمەتێکمان دەستپێکرد و فەرمانمان بە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی چەمچەماڵ کرد، کە ئەو باخانە تێکبدرێن و لاببرێن، ئەوانیش کارەکەیان ئەنجامدا و زیادەڕەوییەکان لابراون.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسانەشی زیادەڕەویان ئەنجامداوە، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket